271544605_4729341220520426_1972972824187149936_n.jpg

مەراسیمێك بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی (ئاری بابان) رێكدەخرێت


لەساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەكار (ئاری بابان)، لقی كەركوكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، مەراسیمێك رێكدەخات.
مەراسیمەكە كاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی (7/1/2022) لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەڕێوەدەچێت.
ئاری بابان ساڵی (1953) لەشاری كەركوك لەدایكبووەو ساڵی (1976) كۆلێژی ئاداب-بەشی زانستی كتێبخانەكانی تەواوكردووە، لەماوەی كاری هونەریدا لەكوردستان و دەرەوەی وڵات، (11) پێشانگای تایبەت بەخۆی ھەبووە و بەشداری زیاتر لە (100) پێشانگای ھاوبەشدا كردووە.
رۆژی (26/12/2020) هونەرمەندی ناوبراو كۆچی دواییكردو لەشاری سلێمانی بەخاك سپێردرا


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە