270019832_309919954380183_3117550423937121540_n.jpg

نیزامی گەنجەوی

چۆمان حەمە تەقیەدینی

 

(1140یان1141_1209 ز)

ناوی تەواوی ، جەمالەدین ئەبو موحەمەد ئەلیاس کوڕی یوسف کوڕی زەکی ، یان  نیزامەددین ئەو موحەمەد ئیلیاس کوڕی یووسف کوڕی زەکی موئەیەدە ، بە حەکیم نیزامی گەنجەوی ناسراوە ، و شاعیرێکی کوردی فارسی نووسە ، و یەکەم شاعیر بووە بە زمانی فارسی شیعری نووسیووە ، و هەروەها بێجگە لەوەی نیزامی گەنجەوی شاعیر بووە ، فەیلەسوف و نووسەرێکی گەورە بووە، نیزامی گەنجەوی هەر شاعیرێکی مەزن نەبووە بەڵکو زانا بووە لە بوارەکانی وەکو ئەستێرەناسی ، ماتماتیک ، مۆسیقا ، پزیشکی ، ئایین ، مێژوو ، فەلسەفە و هونەری شێوەکاریدا ، و نیزامی گەنجەوی لە ساڵی (1140ز) یان لە ساڵی  (1141ز) لە شاری گەنجەی سەر بە وڵاتی ئێستەی ئازەربایجان لە خێزانێکی بە بنچینە کورد لە دایک بووە ، ئەوسەردەمە وڵاتی ئازەربایجان دانیشتوانەکەی زۆرینە کوردن بوون ، بەڵام لەو کاتەدا وڵاتی ئازەربایجان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەلجووقییەکانی تورک دا بووە و ئەو دەوڵەتە تورکییە لەو سەردەمەدا چەندان میرنشینی کوردی ڕووخاندن و بووە بە نەهامەتی بۆ کوردان ، و نیزامی گەنجەوی هەر لە تەمەنی منداڵی دا باوکی کۆچی دوایی کردووە ، و دایکی کە لە خێزانێکی دەسەڵاتداری کورد بووە بە هاوکاری براکەی کە خاڵی نیزامی گەنجەوی شاعیرە گەورەیان کردووە ، و لە سەر شێوازی پەروەردەی ئەو سەردەمە پەروەردە کراوە ، و خرایە بەر خوێندنی دینی  بەوەش شارەزایی تەواوی لە قورئانی پیرۆزدا هەبووە ، و شاعیرێکی ناودار و مەزن و بە توانا و دەروون پاک و بێ گرێ بووە ، و بە منداڵی زۆر زیرەک بووە ، و بێجگە لە زمانی کوردی زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بە باشی زانیووە ، و هەروەها نیزامی گەنجەوی چەندین جار هاوسەرگیری کردووە و جیا بووتەوە ، کە تەنها ئاماژە بە ناوی یەکێک لە هاوسەرەکانی دراوە کە ناوی (ئافاق) بووە ، کە هەر وەکو خۆی کورد بووە.

مامۆستا سۆران حەمە ڕەش ، ئەڵێت ، سەرەڕای ئەوە  ناسنامەی ئەم شاعیرە کوردە واتا نیزامی گەنجەوی  بووەتە کێشە لە نێوان فارسەکان و تورکە ئازەریەکان دا ، و  فارسەکان ئەزانن فارس نییە و تەنانەت خاڵیشی ناوی (خواجە عومەر) بووە و سەر بە ئایینزای شیعە نیە ، بۆیە ئەڵێن شاعیرێکی ئێرانییە کە لە ئەنجامدا ناسنامەی کوردێتی بە وشەی (ئێران) داگیر ئەکەن و ئەیسڕنەوە ، و تورکە ئازەریەکان بە شاعیری دەوڵەتی ئازەربایجانی دائەنێن و پولیان بە ناوەوە کردووە ، وێنەیان خستۆتە سەر پارەی ئەو وڵاتە ، پەیکەریان بۆ کردووە و تەنانەت گۆڕەکەی وەک مەزارێکی گەورەی لێکراوە ، و هەندێک هەوڵ دراوە شیعرێکی درۆینەی بۆ دروست بکرێت کە تورک بوونی بۆ هەڵبەستن ، و لە چەندین بابەتدا فارس و تورکەکان بە شێوەیەک دەیانەوێت هەر کەسە و خۆی بکات بە خاوەنی ئەم شاعیر و زانا کوردە ، بەڵام کورد کە خاوەنیەتی خۆی ناکات بە خاوەنی و بەو جۆرە بە گشتی تاکی کورد نائاشنایە بە شاکارەکانی ئەم زانا کوردە ، کە شاکارەکانی هاوتای کاری خەڵکانی وەک شەکسپیری ئینگلیزن ، و لە شاری باکۆی پایتەختی وڵاتی ئازەربایجان پەیکەرێکی بۆ دروست کراوە و زانکۆیەکی بە ناوەوە کراوە ، و لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێرانی ئێستە پەیکەی بۆ دروست کراوە و گەلێک توێژینەوەی لە سەر بەرهەمەکانی کراوە.

بەرهەمەکانی نیزامی گەنجەوی

یەکەم_محزن الاسرار (نهێنیە خەمبارەکان) ، لە ساڵی (1166ز) نووسیوویەتی.

دووەم_شیرین و خەسرەو ، لە ساڵی (1176) نووسیوویەتی ، کە (7.000) بیت شیعرە.

سێیەم_دیوانی شیعری نیزامی گەنجەویی ، لە ساڵی (1188ز) نووسیوویەتی ، کە (20.000) بیت شیعرە.

چوارەم_لەیل و مەجنوون ، لە ساڵی (1189ز) نووسیوویەتی ، کە (4.000) بیت شیعرە.

پێنجەەم_ئەسکەندەر نامە ، لە ساڵی (1191ز) نووسیوویەتی ، کە (10.000) بیت شیعرە ، کە دەربارەی شا ئالیکساندەری سێیەم (گەورە) (323_336پ.ز) بیست و شەشەم شای ئیمپراتۆریای مەکدۆنیای دێرینە.

شەشەم_بەهرام نامە یان هەفت پەیکەر ، لە ساڵی (1199ز) نووسیوویەتی ، کە (50.000) بیت شیعرە ،  کە بە باسی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام موحمەد (د.خ) دەست پێ ئەکات و باسی ئەسڵیی لە بارەی بەھرامی گۆڕی  پاشای ساسانی کوردانە ، کە نیزامی بە شێوازێکی حەماسی و ئەوینداری باسی ژیانی کردوە.

کە سەرجەم بەرهەمەکانی بە زمانی فارسی نووسیووە ، و بە داخەوە نازانرێت کە ئایا شیعری کوردی هەبووە یان نا ، و بەڵام خۆی لە شاکارە مەزنەکەی (لەیلا و مەجنون) دا ، کورد بوونی خۆی ئاشکرا دەکات ، لە شیعرێک دا ئەڵێت : (مارد من رئیسە کرد بود) ، واتا دایکی لە ئەشەرافەکانی کورد بووە یان دایکم ناوی رەئیسە بوو کە کورد بووە ، و هەروەها هیچ ئاماژەێک بە باوکی ناکات ، چونکە باوکی کە نیزام منداڵ بووە کۆچی دوایی کردووە.

کۆچ دوایی نیزامی گەنجەوی

نیزامی گەنجەوی ، لە ساڵی (1209ز) لە تەمەنی (68) ساڵی دا یان لە تەمەنی (68) ساڵی دا ، لە شاری گەنجە لە سەردەمی دەسەڵاتی شروانشاهانییەکان (1531_861ز) کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

سەرچاوەکان

1_یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_سۆران حه‌مه‌ ڕه‌ش: کورد کێیه‌؟-له‌نده‌ن ساڵی2013ز.

3_پ . ی . د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: کوردستان و کورد لە سەدەکانی ناوەڕاستدا-تاران2015ز.

4_ڤ . ف . مینۆرسکی: چەند لێکولێنەوەیک لە مێژووی کوردەکانی قەوقاز-وە: عەلی نادر-تاران2021ز.

5_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.

 


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە