hama_rawf.jpg

پەردە لەسەر پەیكەری حەمەرەوف كەركوكی لادەدرێت

كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، بەهاوكاری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان- لقی كەركوك، مەراسیمێك بۆ پەردەلادان لەسەر پەیكەری هونەرمەندی گۆرانیبێژ (حەمە رەوف كەركوكی) رێكخدەكات.
مەراسیمەكە كاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە (2022/1/9) لەسەنتەری رۆژشنبیری كەركوك بەڕێوەدەچێت.
حەمە رەوف كەركوكی، خەڵكی شاری كەركوكە و لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، ساڵانێكە سەرقاڵی كاری هونەرییە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هەیە، لەدیارترین بەرهەمەكانیشی (ست خەرامان، خەجێی خەجان، میحرابی عەشق، پێكی عەترو ..).


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە