roza_hama_salih..jpg

پەیڤەكان

دەمدوێنێت،
كاتێك سەمام لەگەڵدا دەكات.
بە وشەگەلێك
وەك وشەكانی دیكە نین.
بن باڵم دەگرێت و دەمبات
لەناو یەكێك لەهەورەكاندا،
دەمڕوێنێت.
بارانی رەش
نم نم
لەچاوەكانمدا ، دەبارێ.
لەگەڵ خۆیدا
هەڵمدەگرێت
هەڵمدەگرێت
بۆ ئێوارەی بالكۆنە پەمەییەكان.
منیش بەدەستییەوە
وەك كیژۆڵەیەك وام
وەك پەڕەمووچێك، كە شنە هەڵیبگرێت
خۆرێك دەكاتە دیاریم
هاوینێك
پۆلێك پەڕەسێلكە.
پێم دەلێ كە من ناوازەی ئەوم و
یەكسانم بەهەزاران ئەستێرە
كەمن گەنجینەم و
لەهەموو ئەو تابلۆیانە جوانترم
كە بینیویەتی.
وشەگەلێك..
شتانێك دەگێڕنەوە
گێژم دەكەن
سەماگەو هەنگاوەكانم
بیر دەبەنەوە.
وشەگەلێك..
میژووم ئاوەژوو دەكەنەوە
دەمكا بەوژنەی،
لەچركەساتێكدا
كۆشكێكم بۆ بنیات دەنێ لەوەهم
كە تەنیا چاونوقانێك لە ناویدا نیشتەجێ دەبم.
دەگەرێمەوە سەر مێزەكەم
هیچم پێ نییە
جگە لە وشەكان.
* یەكێك لە دەقە شیعرییەكانی ناو كتێبی “ هەوڵدان بۆ كۆشتنی ئەو ژنەی كە ناكۆژرێ “


ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە