11155555.jpg

ماغوت لەخەمی نیشتماندا!

وەرگێڕانی: جەنگی حاجی

محەمەد ماغوت

 خیانەت لە نیشتمانم دەكەم.. گەمژەییە بەرگری لە نیشتمانێك بكەم نە ژوورێكم تیایدا هەبێت و نە پارووە نانێكم پێ ڕەوا ببینێ..

گەلحۆییە گیانی خۆم ببەخشم بەنیشتمانێك كە دوای من منداڵەكانم تیایدا بە ئاوارەیی و دەربەدەری بژین ..

شەرمە لەدوای خۆم ژنەكەم بۆ سەگە كەڵبەتیژەكان جێبهێڵم..

نیشتمان ئەو بستە خاكەیە كە پێداویستییەكانی ژیان تیایدا فەراهەمن نەك هۆكارەكانی مردن..

خۆشەویستی و وابەستەیی بە نیشتمان درۆیەكی شاخدارە سیاسییەكان و خاوەن دەسەڵاتەكان دایانهێناوە بۆ گەمژاندنمان تاكو لەپێناویدان بمرین..

بڕوام بە مردن لە پێناوی نیشتمان نیە، نیشتمان هیچ كاتێك نادۆڕێ، ئەوە ئێمەین دەدۆڕێین...

هەر كاتێك نیشتمان دووچاری جەنگ دەبێ تەنها بانگی هەژارەكان دەكرێ بۆ بەرگریكردن لێی، كاتێكیش جەنگ كۆتایی دێت دەوڵەمەند و خواپێداوەكان بانگهێشت دەكرێن بۆ دابەشكردنی غەنیمەو دەسكەوت و پۆست و پایە..

لەشەڕدا تەنها و تەنها كوڕە هەژارە شەرەفمەندەكانن كە سنگیان دەبێتە قەلغان و پڕاوپڕ دەبێ لە گوللە، باخەڵ و ورگی دەسەڵاتداران و خیانەتكارانیش تەژی دەبێ لە پارە و پوول..

ئەو دەمەی شەڕ یەخەی نیشتمان دەگرێ، ئەوانە دەمرن كە شایستەی ژیانن لەپێناوی ئەوانەی كە بۆ مردن سەریان دەیەشێ..

نیشتمان درۆیەكە، سیاسییەكان دایانهێناوە و سنووریان بۆ وێناكردوە و ئێمەش باوەڕمان پێكردووە...

 كتێبی (سأخون وطني)


ئەم بابەتە 125 جار خوێندراوەتەوە