theodore.jpg

ستێره‌شه‌و

شیعرى شاعیرى فرانسى : تیۆدۆر دو بانڤیل
له‌ فرانسییه‌وه‌ : د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر

ستێره‌شه‌و،
له‌ بن تاراكانت
له‌ شه‌ماڵت، له‌ عه‌ترت
چه‌نگى غه‌مبار
هه‌نسك ده‌دا
خه‌ون به‌ خۆشه‌ویستى ئاوابوو ئه‌بینم

غه‌مى شیرین
دێ و له‌ قووڵایى دڵم ئه‌پشكوێ و
گوێم له‌ گیانى خۆشه‌ویسته‌كه‌مه‌
له‌ ترسان له‌ ناو دارستانى خه‌ونبین هه‌ڵده‌له‌رزێ

ستێره‌شه‌و،
له‌ بن تاراكانت
له‌ شه‌ماڵت، له‌ عه‌ترت
چه‌نگى غه‌مبار
هه‌نسك ده‌دا
خه‌ون به‌ خۆشه‌ویستى ئاوابوو ئه‌بینم

له‌ ئاوپژێنه‌كه‌ى خۆمان ئه‌بینم
نیگات شینه‌ وه‌ك ئاسمان
گوڵه‌باغیش هه‌ناسه‌ته‌
ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ش چاوه‌كانت.

ستێره‌شه‌و،
له‌ بن تاراكانت
له‌ شه‌ماڵت، له‌ عه‌ترت
چه‌نگى غه‌مبار
هه‌نسك ده‌دا
خه‌ون به‌ خۆشه‌ویستى ئاوابوو ئه‌بینم

**


ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە