tal3atsaman.jpg

هونەرمەندی ناسراوی کورد تەڵعەت سامان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی گەورە تەڵعەت سامان رۆژی ١٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە هەولێر بەهۆی رووداویی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا

ناوبراو لەساڵی 1946 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، لەساڵەکانی 1968-1970 بەکالۆریۆسی لەبەشی شانۆیی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغداد بەدەستهێناوە. دەستپێکی کارەکانیشی بەنووسینی چەند درامایەک بووە لەساڵی 1962، دامەزرێنەری تیپی قوتابیانی هونەری بەغداد بووە لەساڵی 1969، وەکو دەرهێنەریش لەچەندین دراماو زنجیرەی تەلەفزیۆنی کاری کردووە.

لەساڵی 1970 تیپی لاوانی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندوە، لەساڵی 1972 لقی هەولێری کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی دامەزراندووە، لەساڵی 1974 تیپی هونەری نوێی دامەزراندووە، لەساڵی 1992 تیپی شانۆیی سامانی دامەزراندووە،
لەساڵی 1996 سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە، ئیستاش سەرۆکی مەڵبەندی گشتی کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردییە لەشاری هەولێر.


ئەم بابەتە 116 جار خوێندراوەتەوە