viber_image_2021-12-10_02-19-04-991.jpg

ئەرشیف وبیبلۆگرافیا لە ڕۆشنبیریی كوردیدا

كۆڕی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ بەناونیشانی
(ئەرشیف وبیبلۆگرافیا لە ڕۆشنبیریی كوردیدا)
بوار نورەدین سابیر

بنكەی روناكبیری گەلاوێژ وەك سەكۆیەكی ئازاد و ناوەندێكی ژیاری، ھەمیشە دەروازەی ھاتنە ناو داھێنانی قەڵەم و سەرجەم بەھرە ئازادەكان بووە و ھەرواش دەمێنێتەوە درەوشانەوەی بەردەوامی روناكبیریی و گەشانەوەی ھزرە رۆشنگەرەكان ئەركی ھەمیشەییمان دەبێت.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا كۆڕێك بۆ نووسەر (بوار نورەدین سابیر)
بە ناونیشانی (ئەرشیف وبیبلۆگرافیا لە ڕۆشنبیریی كوردیدا) ڕێك دەخرێت ،

كات / 3:30ی پاشنیوەڕۆ
ڕۆژ / شەممە 11/12/2021
شوێن / تۆڕی ناوەندی چاودێر - ھۆڵی شەھید ئازاد ھەورامی
كۆڕەكە ڕاستەوخۆ لە پەیجی گەلاوێژ لە فەیسبووك دەگوازرێتەوە

بوار نوورەدین سابیر لە ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچكەی قەڵادزێ لە دایك بووە،
سەرەتای ھەشتاكان دەستی بە نووسین كردووە و یەكەم بەرھەمی بە ناوی خوازراوی (كارا) لە ژمارە سێی گۆڤاری قەندیل ساڵی ١٩٨٧ لە شاخ بڵاو بووەتەوە.
ساڵانی ٢٠٠٢ - ٢٠١٢ لە ئینستیتیوتی كەلەپووری كورد كاری كردووە، چەند ساڵێك ھاوكاری بنكەی ژین بووە،لە ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا بەرپرسی ( ئەرشیفی بڵاوكراوەكان)ی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە،ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٨ئیدیتۆری پڕۆژەی ئینسایكلۆپیدیای پارێزگای سلێمانی بووە.
دەیان بابەت، لێكۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای تایبەتی بڵاوكردووەتەوە،كاری ئیدیت و پێداچونەوەی بۆ زۆرتر لە (١٠٠٠) كتێب كردووە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە