viber_image_2021-12-11_02-33-30-370.jpg

تەوارى ئاسۆ

گوڵزار حەمە فەرەج


نوسەر لەم پەڕتووکەدا تازەترین فکرو ، شەپۆلى هۆش و مەوجى خەیاڵ و ، گەمەى فەنتازیا و ،
خوڵقاندنى ڕووداوی تێدا بەیان كردوە بەھێمنی ، منیش بەو ھێمنی و بێدەنگیانە مەستم کاتێک پەڕتووكێك ، وشەکانى ئەبن بە پردێک بۆ بونیادنانى ئاسۆیەکى واڵا بە ڕووى ناسینى خود ، و لەھەمان كاتدا ناسینی بەرامبەریش ،
کەبە نیگایەکى جدى لێى دەڕوانم و ڕۆدەچم بە نێو دێڕەکانیدا ، داڕێک لە ناخمدا گەشە دەکات و سەرەتا چرۆ دەکات پاشان رەگەکانى بە ناخمدا دێن ، ئەوکات چاوەکانم وەک دیمەنى دوو مەل بە ئاسمانى بەریندا بەرز دەفڕن و بیر لە نیشتنەوە ناکەنەوە ، دەزوو بۆ فەنتازیای خەیاڵ شل دەکەن و بێ ئەوەى خۆم بمەوێ تەواوى جەستەم ئەبێت بە چاو ،
لە تەنیاییەکى قوڵدا ئەمێنمەوە و هەست دەکەم سەر زەوى تەنیا منى تێدام ، نورێک لە ڕۆحمدا دەردەچێت ، کە لە گەڵ دێڕەکانى کتێبەکەدا ئاوێزان ئەبێت ٠
کتێبى تەوارى ئاسۆ
لە نوسینى شاعیرى بەڕێز
کاوە شێخ سەلام
ئەو پەرتووکەى چەند وێستگەیەکن لە ژیانى تایبەتى و گشتى ئەو ،تاراى شیعرى داوە بەسەر ئەو هەستانەیدا کە شایەنى دەربڕینن ، شاعیر پێى وایە شیعر ئاسانتر دەتوانێت دیمەنەکانى بەرچاوى لە تابلۆیەکدا بە ڕەنگەکانى ژیان بکێشێت و باشتر مەبەستەکانى بپکێت ،ئەم دێڕانە کۆکراوەى بەرى خەرمانى بێناز و کوردانەى ناو دنیایەک لە جەنجاڵى داب و نەریت و ئایدیاى سەردەمى نوسەرە ، بە شێکى ترى ئەم شیعرانەى هەستى شاعیرە لە چوار چێوەى خەمى ڕۆژانەى ژیانیداو کاتێک ، کەسێک لە خۆى هەژاترى بەر دیدە کەوتبێت ، توانیویەتى سەرنجى کەساسیەکەى بۆلاى خۆى ڕابکێشێت و پشتى تێنەکردوە و چرکەیەکى ژیانى نوسیوەتەوە ، وشەو شیعرى بۆ ئەوین و جوانى سروشت و خۆشەویستى عیشقى بۆ پەروەڕینى و تەواڕیکى بەرزە فڕو ، نیشتمانێکى سوتماک چڕیوە ، شاعیر ویستوویەتى لە رێى جگەر گۆشەکانیەوە بارییکە ڕێیەکى هیوا بەخش پیشانى هەموو گەنجان بدات و ئەزمونى تەمەنى لەگەڵ خەمەکاندا لە دێڕى کتێبەکەیدا بەربکات ،لەنمونەى جوانى شیعرەکانیدا دەڵێ:

ونبون


گوایە ونبوم زۆرلام سەیرە
من شارەزاى تاڵ بە تاڵى کۆڵانەکانى زوڵفى تۆم
من دێوانەى هەمیشەیى کێوەکانى گەردنى تۆم
من کوا ونم
هەمو ڕۆژێ بە گۆناتدا دێمە خوارێ
بەرى هەرمێ و قۆخ و هەنار
بەدارى فیردەوسى تۆوە تام دەکەم و
لە کانیاوى لێوەکانت دەخۆمەوە
من کوا ونمجەستە بکات ، لەنمونەى جوانى شیعرەکانیدا دەڵێ:


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە