viber_image_2021-12-23_02-26-46-685.jpg

كۆڕی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ

 

كۆڕی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ بە ناونیشانی


(خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ رەقیب لای شاعیرانی کلاسیکیی کورد)
بۆ نوسەر (د.محمد تاتانی) بە ڕێوە دەچێت

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ وەک سەکۆیەکی ئازاد و ناوەندێکی ژیاریی، ھەمیشە دەروازەی ھاتنە ناو داھێنانی قەڵەم و سەرجەم بەھرە ئازادەکان بووە و ھەرواش دەمێنێتەوە.. درەوشانەوەی بەردەوامی روناکبیریی و گەشانەوەی ھزرە رۆشنگەرەکان ئەرکی ھەمیشەییمان دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆڕێک بۆ نوسەر و مامۆستای زانکۆ

د.محمد تاتانی، لە ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی تاتانی سەر بە قەزای پێنجوێن لەدایكبووە، ساڵی ١٩٩٧بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی كوردی بەدەستھێناوە، ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبی كوردیدا بە دەست ھێناوە، ساڵی ٢٠٠٨ بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستھێناوە

کات/ 3:30 ی پاشنیوەڕۆ
ڕۆژ/ شەممە 25/12/2021
شوێن/ تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر - هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی
كۆڕەكە ڕاستەوخۆ لە فەیسبوكی گەلاوێژەوە دەگوازرێتەوە


ئەم بابەتە 126 جار خوێندراوەتەوە