viber_image_2022-01-13_03-32-53-649.jpg

سەیرە

سەیرە


(چەند سەیرە رۆشتن بەنێو تەمدا؟!)
-ئەی راكردن بەنێو تاریكیدا
ترسناك نییە؟
-وەستان لەنێو بەفرا
سەخت نییە؟
-بازدان بەسەر ئاگرا
كوشندە نییە؟
*نا.. قەت سەیر نییە
ترسناك نییە
سەخت و كوشندەش نییە
گەر پێكەوە بین
تەنیا نەبین
-بەڵام (ژیان تەنیاییە، كەس ئەوی دی ناناسێ
هەموو مرۆڤێك تەنیایە)
-من تەنیام
تۆ تەنیایت.. ئەو تەنیایە
ئێمەو ئێوەو ئەوانیش هەر تەنیان
هەموومان ...
هەریەكەمان بەتەنیا.. رووت و پێ پەتی
بەنێو تەم و تاریكی و بەفرو ئاگرا
دەڕۆین
رادەكەین
بازدەدەین و جار جار دەوەستین
دەڕۆین، رادەكەین، زۆرجاریش باز دەدەین..
دواجار..
دەكەوین.. دەمررررر..یییییین..

                                                                شیرین ک


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە