viber_image_2022-01-14_03-23-22-737.jpg

كۆڕی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ

 

بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ كۆڕێك بەناونیشانی (دەربارەی تەنبوور ) بۆ توێژەر و موزیسیەن (فەرید ئیلهامی) ڕێكدەخات.
بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ، كاتژمێر 3:30 ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 2022/1/15 لەتۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر - هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی، كۆڕێك بۆ (فەرید ئیلهامی) لێكۆڵەر و ئاوازدانەرو دەرهێنەری بەڵگە فیلم، رێكدەخات.
فەرید ئیلهامی:
- ساڵی 1980 لەخێزانێكی هونەرمەند لەبواری ئامێری تەنبوور، شاری سەحنەی كرماشان لەدایكبووە.
- لەساڵی 2010 ەوە دەستیكردوە بەكارە هونەرییەكانی، سەرپەرشتیاری گروپی فردەوسی بووەو بەدانانی ئاواز بۆ مامۆستا شەهرامی نازری دەستپێدەكات و ماوەی زیاتر لە 12 ساڵە لەوبوارەدا كاردەكات و چەندین كۆنسێرتی گەورەی لەجیهاندا لەگەڵ ئەم گروپە ئەنجامداوە.
- زیاتر لە 10 ساڵە وەك دەرهێنەرو ئاوازدانەر چەندین بەڵگە فیلمی دەربارەی تەنبوور سازكردوە، دواهەمین كاری لەم بوارەدا فیلمی (سەفەر بۆ زێدی باوان)ە، كە لەهەرێمی كوردستان دروستكراوەو ئامادەی نمایشە.

بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ وەك سەكۆیەكی ئازاد و ناوەندێكی ژیاریی، ھەمیشە دەروازەی هاتنە ناو داهێنانی قەڵەم و سەرجەم بەهرە ئازادەكان بووەو هەرواش دەمێنێتەوە.. درەوشانەوەی بەردەوامی روناكبیریی و گەشانەوەی هزرە رۆشنگەرەكان ئەركی هەمیشەییمان دەبێت.

 

 

viber_image_2022-01-14_03-23-23-167


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە