viber_image_2021-10-16_02-19-49-030.jpg

مافی له‌به‌رچاونه‌گیراوی وه‌رگێڕ له‌نمایشه‌ شانۆییه‌کاندا

 

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی


ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ دیارده‌یه‌کی ناشایسته‌ له‌بواری هونه‌ر له‌کوردستاندا ده‌بینین زۆرجێگای نیگه‌رانین یه‌و پێویست به‌وه‌ ده‌کات مرۆڤ بێده‌نگ نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ریداو قسه‌یان له‌باره‌وه‌بکرێت ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌ بکرێنه‌وه‌ . بۆئه‌وه‌ی چیترئه‌ودیارده‌یه‌له‌وه‌ زیاترپه‌ره‌نه‌سه‌نێت. هه‌رله‌دزینی ئاوازی ئاوازدانه‌رانی جیهانی ووڵاتانی دراوسێ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی خۆمانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ دزی کلیپ و به‌رگی کتێب و‌ ژانره‌ ئه‌ده‌بی وهونه‌رییه‌کانی تر. ‌ ئێستاله‌کوردستاندا به‌رێژه‌یه‌ک ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر بووه‌ تاڕاده‌یه‌ک بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌گومانه‌وه‌ سه‌یری هه‌ربه‌رهه‌مێک بکرێت. پیشکه‌وتنی خێرای ته‌کنه‌لۆژیاو بونی ژماره‌یه‌کی زۆری تۆڕی ئینته‌رنێت و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌زاران فیلم و گۆرانی مۆزیک و شانۆوتابلۆودیزاینی جۆراوجۆرو کلیپ و‌ده‌یان بابه‌تی تر که‌هه‌ربینه‌ریان بیسه‌روخوێنه‌رێک ده‌توانێت به‌ کلیک کردنێک ببێته‌ بیسه‌ر یان گوێگریان و چێژیان لێوه‌ربگرێت و لێان فێربێت. به ڵام ئه‌ومافه‌ به‌خۆی نه‌دات ‌ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ بکاته‌ هی خۆی و خۆی بکاته‌خاوه‌نیان . یان که‌مێک ده‌ستکاری بکات و وه‌ک به‌رهه‌مێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌هونه‌ر دۆستانی بفرۆشێته‌وه‌. لێره‌دا نامه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی گشتگیرانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر چه‌ند بوارێکی تایبه‌ت بکه‌م وئا‌ماژه‌ به‌م دیارده‌یه‌ بده‌م نمونه ی لێبهینمه‌وه‌. چونکه‌ ئه‌وه‌ له‌م وتاره‌ دا ناگونجێت و مه‌حاڵیشه‌. پێویست به‌وه‌ده‌کات چه‌ندین گفتوگۆوتارو لێکۆڵینه‌وه‌و ‌مێزگه‌رد له‌باره‌یه‌وه‌ بکرێت و له‌سه‌ر ئاست و بواری جیاوازله‌لایه‌ن که‌سی پسپۆڕی بواره‌که‌وه‌ به‌دوادا چونی بۆ بکرێت . ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ لێره ‌داباسی بکه‌م دیارده‌یه‌کی زۆر سه‌یره‌ له‌بواری شانۆ له‌کوردستانداو له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌پاراستنی مافی وه‌رگێڕی ده‌قی شانۆنامه‌یه‌ له‌لایه‌ن شانۆکارانه‌وه‌ . نازانم چی هۆکارێک له‌ پشت ئه‌وه‌وه‌یه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی وه‌رگێڕنا پارێزن و هیچ رێزێک قایل نابن بۆ کاره‌که‌ی . له‌کاتێکدائه‌وه‌ وه‌رگێڕه‌ به‌ زه‌حمه‌تێکی زۆر فێری زمان بوه‌و هاوکات له‌ناو دوو کولتووردا ده‌ژی و شاکاری نه‌ته‌وه‌کانی تر هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌شه‌ونوخونی یه‌کی زۆر وه‌ریده‌گێڕێته‌ سه‌رزمانه‌که‌ی خۆی و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاشنا ده‌کات به‌کولتوورێکی جیاواز تر له‌خۆی به‌ بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ک . له‌کاتێکدا یه‌ک له‌هه‌زاری شانۆ نامه‌ی جیهان نه‌کراوه‌ به‌کوردی و به‌ده‌یان ساڵی تریش ئه‌و کاره‌ ئه‌سته‌مه‌ بکرێت . له‌ دۆخێکی وادا ده‌بێت به‌ڕێزێکی زۆره‌وه‌ سه‌یری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ بکرێت که‌ وه‌رده‌گێڕدرێنه‌ سه‌رزمانی کوردی و مافی خۆی بدرێت به‌ وه‌رگێڕه‌کانیان . وه‌رگێڕ به‌هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیارێتی یه‌کی زۆره‌وه‌ ده‌ق هه‌ڵده‌بژێرێت وده‌یکات
به‌کوردی به‌وهیوایه‌ی له‌کاتی خۆیداو به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جوان چاپ بکرێت و(که‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌وه‌ڕده‌دات)بکه‌وێت به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران . کاتێک ده‌رهێنه‌رێک ده‌یه‌وێت کار له‌وده‌قه‌دابکات به‌ڕێزه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ بکات و پرسی پێبکات ومافه‌کانی له‌به‌رچاو بگرێت. به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌وله‌ لای شانۆکاران له‌ کوردستاندا ده‌یبینین پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه‌وهیچ مافێک بۆ وه‌رگێڕ دانانێن ونه‌ک هه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه‌ ناکه‌ن و پرسێکی ساده‌ی پێناکه‌ن به‌ڵکو له‌وه‌ش خراپتر له‌سه‌ر پۆسته‌رو ده‌لیل و لیڤێکسه‌که‌ش ناوی دانانێن!!ڕه‌نگه‌ باشوری کوردستان ته‌نیا جێگایه‌ک بێت به‌م چه‌شنه‌ ناشیاوه‌ ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕی ده‌قێکی شانۆیدا ده‌که‌ن . له‌ڕاستی دا نازانم چی وه‌ڵامێک هه‌یه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ بێ مانایه‌ . پرسیار ئه‌مه‌یه‌ ، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ ئه‌و ده‌قه‌ نه‌کات به‌کوردی کاکی ده‌رهێنه‌ر چۆن ئاشنا ده‌بێت به‌و ده‌قه‌و تێیده ده‌گات ‌ تابتوانێت ده‌رهێنانی بۆبکات و بیباته‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ؟ ئایا ده‌رچووانی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌و ئه‌کادیمیا، مامۆستاکانیان فێری ئه‌وه‌ی نه‌کردون که‌ ( زۆربه‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی جار مامۆستاکانیش خۆیان ئه‌و کاره‌ناکه‌ن)نابێت ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌مترین هاوکاریان کردوه‌ له‌سه‌رپۆسته‌رو ده‌لیل و لیڤێکس له‌بیر بکرێت ، چ بگاته‌ بگاته‌ وه‌رگێڕ که‌ ده‌بێت ناوی له‌دوای ناوی نوسه‌ره‌وه‌ بێت. زیاتر له‌ دوانزه‌ ساڵ له‌ پایته‌ختێکی وه‌ ک تاراندا به‌ به‌رده‌وامی ده‌ڕۆشتم بۆ بینینی شانۆوبینه‌رێکی به‌رده‌وامی نمایشه‌کان بوم. چ له‌کاتی فستیڤاله‌کاندا چ له‌کاتی ئاسایی دا . ئێستاش چه‌ندنمونه‌یه‌کی که‌می ئه‌و ده‌لیل و پۆسته‌رانه‌م هه‌ڵگرتوه. بۆیه‌کجاریش نه‌مدیوه‌ ناوی وه‌رگێڕ له‌سه‌رو ناوی ده‌رهێنه‌رو له‌ژێر ناوی نوسه‌ره که‌دا نه‌بێت .


ئەم بابەتە 108 جار خوێندراوەتەوە