viber_image_2021-10-27_02-37-07-347.jpg

زیکزیکە ڕۆمانى دانپیانان وململانێى نەوەکان یا چیرۆکى عیشقە ناکامەکان

مەریوان هەڵەبجەیی

رۆمانى باش حەقیقەتمان لەبارەى پاڵەوانى کتێبەکەوە پێدەڵێت
و ڕۆمانى خراپیش حەقیقەتمان لەبارەى نووسەرەکەوە پێدەڵێت
ج. ک. چسترتون

هەندێک کتێب هەن کە دەیانگریت بە دەستەوە ودەستدەکەیت بە خوێندنەوەیان حەز ناکەیت دایبنێیت تا تەواوى دەکەیت، کاتێکیش کە تەواوى دەکەیت حەز ناکەیت تەواو بێت و تووشى حاڵەتێک دەبیت کەوات لێ دەکات هەست بکەیت لەگەڵ کارەکتەرەکانیدا ژیاویت و بەجۆرێک تێکەڵاو خوو وخەونە ئارەزووەکانیان بویت جیابوونەوە لێیان هەستێکى ناخۆشت دەداتێ و تا ڕادەیەک دەتخاتە دۆخى تەنیاییەوە.
وەک ئەو دوا ساتانەى کە لەگەلڕ هاوڕێیەکى خۆشەویستتدایت وبڕیارە پاش کەمێکیتر لێى جیا ببیتەوە، هەستدەکەیت چەندین خاڵى هاوبەشت لەکەڵ کەسێتیەکانى ناو ئەو کتێبەدا درووستکردووە، گفتوگۆى جۆراو جۆرو چەندین خەیاڵى هاوبەش وسەفەرى هاوبەش و خەمى چون یەکتان هەیە، حەزدەکەیت ئەو کتێبە بەکۆتایى نەیەت وخاڵە هاوبەشەکانى خۆت لەگەڵ کەسایتیەکانى ناو کتێبەکەدا درێژە پێ بدەیت، بەلام چارنیەو دواجار هەروەک چۆن لەژیانى واقعیشدا ساتێک دەگات هاوڕێ وئازیزەکانمان بەجێمان دەهێلن وهیچ چارەیەکیش نییە، لەناو دونیاى کتێبە ئازیزەکانیشدا بەهەمان شێوە کەسایتیە خۆشەویستەکانمان بەجێمان دەهێڵن.
بەڵام ئەوەى گرنگە ئەوەیە ئەو کەسایەتیانە هێندە بەهێزو کاریگەربن لەبیرمان نەچنەوە وبۆهەمیشە هەوڵبدەین لەبیریان نەکەین، ڕۆمانى (زیکزیکە) ى ئەحمەد غولامى لەو ڕۆمانانەیە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدا، کە دەیگریت بە دەستەوە داینانێیت تا تەواو دەبێت، کاتێ تەواو دەبێت ئەفسووسى بۆ دەخۆیت.
ئەحمەد غولامى ساڵى 1961 لەشارى ساوە لەدایکبووە، لەساڵى 1980 وە دەستیکردووە بەکارى ڕۆژنامەوانی و هەمیشەش یەکێک بووە لەڕۆژنامەنووسە زۆر سەرکەوتوو دیارەکان، گرنگترین کارى رۆژنامەوانیشى لەم ساڵانەى دواییەدا سەرنوسەرى ڕۆژنامەى (شرق) و ڕۆژنامەى (ئیعتیماد) بووە، کە هەردووکیان لەلایەن سانسۆرچیەکانەوە داخران.
ئەحمەد غولامى چەند ساڵێک پاش دەستکردن بەکارى ڕۆژنامەوانى دەستدەکات بەکارى چیرۆکنووسین و چیرۆکەکانى لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانى پایتەختدا بڵاو دەکاتەوە، یەکەم کۆمەڵە چیرۆکى بەناونیشانى (عەشیرەت) بڵاو دەکاتەوە، دواتر کۆمەڵە چیرۆکى (کەسێ لە بادا دەگرى) چاپ دەکات، پاشان کتێبى (هەموو ژیان) دواتریش کۆمەڵە چیرۆکى (جارێ ناوى نى یە) کە لە سێیەمین خوڵى خەڵاتى هوشەنگ گوڵشێرى دا خەڵاتى باشترین چیرۆکى وەرگرتووە.
ئەحمەد غولامى بە بڵاوکردنەوەى (جارێ ناوى نى یە) قۆناغێکى نوێى لە ئەزموونى نوسینى خۆى دەستپێکرد، قۆناغێک کە تا ئەمڕۆ بەردەوام لە هەڵکشاندا بووە، لەدواى ئەو کۆمەڵەوە دوو کۆمەڵەى تر بەناونیشانى (پێلاوەکانى شەیتان لە پێ مەکە) و (یادکردنى مرۆڤ) چاپ دەکات، کە زیاتر لە بەرهەمەکانى پێشووى دەکەوێتە بەرچاوى خوێنەران و ڕەخنەگران.
کۆمەڵە چیرۆکى (مرۆڤەکان) ى خەڵاتى باشترین کۆمەڵە چیرۆکى 2010 و 2011 ى لەلایەن بونیادى کولتورى ئەدەبى هۆشەنگ گوڵشیرى یەوە پێ بەخشرا، لەپاش نزیکەى چوارساڵ چاوەڕوانیى و مانەوە لەپشت دەرگاى سانسۆرەوە ساڵى پار دواین ڕۆمانى (زیکزیکە) بڵاوکرایەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا پێشوازیەکى زۆرى لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێ کرا و بووە جێگاى گفتوگۆو باسى جدى لەسەرتاسەرى ئێراندا.
لەڕۆمانى زیکزیکەدا کار لەسەر سێ هێڵى سەرەکى لەسێ زەمەنى جیاوازدا کراوە، کە هەر سێ هێڵەکە هاوکات وبەشێوازێکى تەکنیکى زۆر جوان دەڕۆنە پێشەوە، بەدرێژایى ڕۆمانەکە نووسەر بەردەوام هەرسێ هێڵى گێڕانەوەکە تێکەڵ بەیەک دەکات، بەزمانێکى زۆر جوان و ڕەوان خوێنەر دەکاتە هاوڕێى خۆى و بەهیچ شێوەیەک کارێک ناکات خوێنەر تووشى ماندوبوون و بێزارى بێت، هێڵى یەکەمى ڕۆمانەکە چیرۆکى ژیانى بابەک ڕەزایى (گێڕەرەوە) یە، لە قۆناغى مێرد منداڵى دا وئەو کاتەى بۆ ویستى باوکى و بۆ هێنانەدى خەونەکانى ئەو دەبێتە یاریزانى تۆپى پێ لێرەوە چیرۆکى ململانێى نێوان بابەک و باوکى (یەدى زاگالو) دەستپێدەکات.
هێڵى دووەم چوونى بابەکە بۆ سەربازى وئەزموونى دووساڵ ژیان لەناو شەڕداو ئاشنابوونى بە کەسانێک کە کاریگەرى زۆر لەسەر ژیانى دادەنێت وبەچەشنێک دەکرێت بڵێین ژیانى دەچێتە ناو قۆناغێکى نوێوە، هێڵى سێیەم بابەک نووسەرو ڕۆژنامەنووسەو لەبەر بژێوى ژیانى لەڕۆژنامەیەکى سیاسیدا کار دەکات و لەڕۆژنامەکەدا عاشقى کچێک دەبێت بەناوى (بەنەوشە) و لەگەڵ بەنەوشەدا لەدواى خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ دەڕۆن بۆ بەشە ناوخۆیى بۆ ئەوەى ڕاپۆرتێک ئامادە بکەن لەسەر هەڵکوتانە سەر ئەو بەشە ناوخۆییە لەلایان هێزە ئەمنیەکانەوە.
لەوێدا خۆى و بەنەوشە دەسگیر دەکرێن و ڕەوانەى بەندینخانە دەکرێن و ڕووبەرووى لێکۆڵینەوەو زیندان دەبنەوە، نووسەر لەیەکەم پەرەگرافى ڕۆمانەکەدا دەمانباتەوە ناو قوڵایى چیرۆکەکانى ژیانى کارەکتەرى سەرەکى ڕۆمانەکەى (بابەک ڕەزایى)، بەخوێندنەوەى یەکەم پەرەگرافى گێڕەرەوە ئاشنامان دەکات بە مەرگ "زەرفەکەم لە گیرفانم دەرهێناو دەستمکرد بە خوێندنەوەى نامەکە:
کۆتایى هەر شتێک واتە مەرگ ومەرگیش تا کەسێک ئەزموونى نەکات تێیناگات و کاتێکیش کە ئەزموونیکرد، ئەزموونکردنەکەى بۆ خۆى و بۆ کەسانیتر سوودى نى یە، لەپەرەگرافى دواترى ڕۆمانەکەدا هاتووە: "باوکم مەرگى بە خراپترین شێوە ئەزموونکرد. لەسەر شیشى هۆڵى فووتساڵەکە دانیشتبوو تۆپێک بەر سەرى کەوت و سەرى بەر دیوارەکە کەوت و کەوتە سەر زەوى ومرد. ئەو تۆپەى داى لەسەرى باوکم لەژیانیدا مانایەکى سیمبولیاوى هەبوو.. مانایەک کە هەمووان لێى تێگەیشتن"
نووسەر زۆر شارەزایانە لەسەرەتاوە یارییەکى سیمبولیانە دەستپێدەکات کە تا کۆتایى ڕۆمانەکە خزمەتێکى زۆرى کارەکتەر و فەزاسازى و ڕۆمانەکەى دەکات، وادەکات خوێنەر تووشى ڕامانێکى زیاتر بێت و بە چێژێکى زیاترەوە بچێتە ناو وردەکارى ژیانى کارەکتەرەکانى ناو ڕۆمانەکەوە.
یاریکردن بەتۆپ وەک تۆپى پێ ویاریکردن بە تۆپى ناو شەڕ و یاریکردن بە فیکە (وەک فیکەى داوەرى یارى وڕاهێنەرى


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە