viber_image_2021-11-04_06-19-12-282.jpg

گەلاوێژ كۆڕێك لەبارەی گۆرانی كەڤەر و قەیرانی ئاوازدانەر ڕێكدەخات.

 

بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ كۆڕێك بەناونیشانی ( گۆرانی كەڤەر و قەیرانی ئاوازدانەر ) بۆ ھونەرمەند ( نیاز نوری ) ڕێكدەخات.
 
كۆڕەكە ڕۆژی شەممە 6/11/2021 كاتژمێر سێ و نیوی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی دەبێت لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی.
 
نیاز نوری لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری بەغداد لەدایك بووە،
خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی مەولاناخالید لەسلێمانی تەواو كردووە، خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە ئامادەیی ھەڵكەوت لە سلێمانی تەواو كردووە، ساڵی ١٩٨٧/ ١٩٨٨ پەیمانگای گەیاندنی لە شاری بەغداد تەواو كردووە.
 
بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، وەك سەكۆیەكی ئازاد و ناوەندێكی ژیاری، هەمیشە دەروازەی هاتنە ناو داهێنانی قەڵەم و سەرجەم بەهرە ئازادەكان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، درەوشانەوەی بەردەوامی ڕوناكبیری و گەشانەوەی هزرە ڕۆشنگەرەكان ئەركی هەمیشەیی دەبێت.


كۆڕی بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ
گۆرانی كەڤەر و قەیرانی ئاوازدانەر
نیاز نوری

ڕۆژی شەممە 6/11/2021
كاتژمێر 3:30 پاشنیوەڕۆ
ھۆڵ شەھید ئازاد ھەورامی -
ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر
كۆڕەكە ڕاستەو خۆ لە پەیجی گەلاوێژ لە فەیسبووك دەگوازرێتەوە


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە