viber_image_2021-11-06_02-27-54-784.jpg

قەیسەری رۆم و ژهر خواردکردن ساڵی ۳۷ زاینی

باهۆز مستەفا


تیبێریۆس دوای قەیسەر ئاوگوستۆس دووەم قەیسەری رۆم بوو
گێرمانیکۆس گەورە جەنەراڵ سەرکردەی سێ سەد هەزار سەرباز بوو لەو کاتەی ژمارەی دانیشتوانی زەوی نیو ملیار کەس بوو، هەروەها باوکی کالیگۆلاس پێشئەوەی ببێتە قەیسەر ژهرخواردکرا لەلایەن تێبیریۆس تا کوڕەکەی خۆی ببێتە جێگرەوەی، ئەگرپینەی ژنی گێرمانیکۆس زانی کێ ژهر خواردی کردووە.تیبێریۆس هەستیکرد خێزانی گێرمانیکۆس دەزانن و دەبنە هەڕەشە لەسەری، بۆیە هەمووانی بە ناوی خیانت دوورخستەوە و رەوانی مەنفایکردن و کوشتنی


تەنیا کالیگۆلا خۆی شاردەوە و ژیانی بەترسی و دڵەڕاوکێ دەبردە سەر هەموو کاتێک چاوەڕوانی ئەوە بوو کەسێک بەژوورکەوێ و سکی بە چەقۆ بدڕێنێ


تێبیرۆس هەوڵیدەدا کوڕەکەی دروسوس ببێتە جێگرەوەی، بەڵام دروسوس لە تەمەنی ۳٥ ساڵی بەشێوەیەکی گوماناوی مرد، گومانیش لە زەیانۆس دەکرا بەرپرسی پاسەوانەکانی قەیسەر تیبێریۆس بۆ ئەوەی خۆی ببێتە جێگرەوە، چونکە هەر ئەو کوڕەی هەبوو تێبێریۆس.


دواجار تێبیریۆس بڕیاریدە کالیگۆلا بدۆزێتەوە و بیکاتە جێگرەوەی خۆی چونکە تەنیا کەسی شیاو بوو بۆ ئەو پۆستە و گێرمانیکۆسی باوکی راهێنانی پێکردبوو پێش مردنی ناوبانگی بۆ جێهێشت بوو
کالیگۆلا دوای مردنی باوکی لە پێش چاوی و گرتنی دایک و خوشک و براکانی، دوازدە ساڵ خۆی حەشاردا، تا بە بڕیاری قەیسەر دۆزیانەوە، هێنایانە بەردەمی قەیسەر و دووبارە لە پێش چاوی کالیگۆلا زەیانۆسیان کوشت بە تۆمەتی خیانەت و ژهر خواردکردنی گێرمانیکۆس و دروسوس
قەیسەر تێبیریۆس لەبەر کێشەی خێزانی رۆم و خەڵکەکەی فەرامۆشکرد بوو لە دوورگەی کەپری خەریکی رابواردن و خواردنەوە و بیرکردنەوە بوو لە ناحەز و دۆستەکانی، هەر لەوێ شەش ساڵ کالیگۆلای لای خۆی هێشتاوە و چاودێری دەکرد و هەروەها تا نەوەکەی گێمێلۆس بووە هەژدە ساڵ
دواجار تێبیریۆس گێمێلۆس و کالیگۆلای دەستنیشانکرد ببنە هاوقەیسەر، باشیش دەیزانی دوو کەس بەیەکەوە ناتوانن وڵات بەڕێوەببەن، بەڵام لەبەر ئەوەی گێمێلۆس نەوەی بوو، دەیزانی کالیگۆلا بگاتە دەسەلات دەیکوژێ، کالیگۆلاش شایەنی ئەو شوێنەبوو،
دواجار کالیگۆلا، تێبریۆسی لەناو جێگا خنکاند و تۆڵە خێزانەکەیکردەوە، کە بەدەستی تێبیریۆس لەسەر قسەکردن دژی ئەو کوژرابوون.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە