viber_image_2021-11-24_03-06-54-714.jpg

لە نێوان لە خەوماو مەسەلەى ویژداندا

گوڵزار حەمە فەرەج


ئەدەببە بە گشتى ڕەنگدانەوەى ئەو واقیعە کۆمەڵایەتیەیە ، کە میللەتان پیا گوزەر دەکەن ،
هەر لەبەر ئەوەشە کە مێژووى ئەدەب بە گشتى مێژووى مڕۆڤە ،چونکە لەوکاتەوەى مڕۆڤ بەماناى ڕاستەقینە خۆى پێیناوەتە سەر ئەم زەوییە ، ئەدەبیش بە شێوەیەک لە شێوەکان هامڕاى مڕۆڤ بوەو لەتەکیا ژیاوەو بوونى هەبوە ،
شیعرو ئەفسانەو داستانەکان و حیکایەتى گوێئاگردان و چیڕۆک و ڕۆمانەکان ،
دەچنە خانەى ئەدەبەوە و بەرهەمى هزرى مڕۆڤن ، ئەدەب لە ڕۆژئاوا پێشکەوتوتر بوە لە چاو ئەدەبى شارستانیەکانى دیکە ،چونکە ڕۆشبیرى لە ڕۆژئاوا پێشکەوتو ترە ،
داهێنراوە هەستیارەکان و ژانرە ئەدەبیەکان وەک شیعرو چیرۆک ڕۆمان و هونەرە بە گشتى ، ئەمانە هەمو لەگەڵ ڕۆحدا دەدوێن و مامەڵە لەتەک ناخى مڕۆڤدا دەکەن ، بۆیە گەر ئەو تیۆریانەى کە قسەیان لەمەڕ سەرهەڵدانى ژانرە ئەدەبیەکان هەیە تا رادەیەک کاڵێتى پێوە دیار بێت ،
یان مەرج نەبێت بۆ گەشتن بەبانە هەمو تاکە ڕیەیەک بگرینە بەر ، کۆتایى دونیا نیە ،
چونکە لەگەڵ زانستى بوونى تیۆرو چەمکە فیکرى و فەلسەفیەکاندا ،
ئەوا هێشتا شتێ بۆ فاکتەکانى ژیان خۆى بۆ واقیع دەمێنێتەوە ، کەمن بۆ خۆم پێم وایە یەکەم نۆبەرەى سەرهەڵدانى چیڕۆکى کوردى کە چیڕۆکى لە خەوما،ى جەمیل صائبە و وە دووەم چیڕۆک کە چیرۆکى ،
مەسەلەى ویژدانى ئەحمەد موختار جافە ، لەو داهێنراوە هونەرییانەى نێو دونیاى ئەدەبن ، کە جگە لە هاوکارییەکى سەرەتایى لە هۆکارە بابەتیەکان ،
لە پاڵ ئەمانەشدا هۆکارە زاتیەکان نەخشیکى کەمیان نەبوە و ، بگرە ڕۆڵێکى دیارو ئاشکرایان لەم نێوەندەدا گێراوە ،
بۆ نمونە منەوەریى و ئیتلاعى هەر یەک لە جەمیل صائب و ئەحمەد موختار لەسەر ئەدەبیاتى عەرەبى و فارسى و تورکى نابێت نادیدە بکرێ، کە دەکرێ نەخشێکى بەرچاوى لە چەکەرە کردنى ئەم هونەرە لاى ئەم زاتانە هەبوبێ ،شاعیرو لێکۆڵیار حەکیمى مەلا ساڵحیش لە نوسینێکدا بەناو نیشانى ، مەسەلەى ویژدان و چەند سەرنجێکى دى دەڵیت ، خوێندەواری و بزاف و ھەستی ڕۆشنبیری لەھەردو شاری سلێمانی و ھەڵەبجە لەو سەردەمەدا باشتر جێگەی خۆی گرتوەو سەقامگیرتر بوە ،
واتە ئەم دوشارە لەگەڵ جوڵەی ئەدەبی و ھونەری و سیاسی تێدا بوە ،
بۆیە ئەم دوشارە كوردیە لە ئامێزیاندا دێنە دونیای ڕۆشنیریانەوە
،

نوسەر ئازاد تۆفیق
بەراودو لێكۆڵینەوەیەكی وردو درشتی بۆ ھەردو چیڕۆكی لەخەوما و مەسەلەی ویژدان كردو ، لەدوتوێی نامیلكەیەكدا بڵاوی كردەوە .

 

لە نێوان لە خەوماو مەسەلەى ویژداندا

ئەدەب بە گشتى ڕەنگدانەوەى ئەو واقیعە کۆمەڵایەتیەیە ،
کە میللەتان پیا گوزەر دەکەن ،
هەر لەبەر ئەوەشە کە مێژووى ئەدەب بە گشتى مێژووى مڕۆڤە ،چونکە لەوکاتەوەى مڕۆڤ بەماناى ڕاستەقینە خۆى پێیناوەتە سەر ئەم زەوییە ، ئەدەبیش بە شێوەیەک لە شێوەکان هامڕاى مڕۆڤ بوەو لەتەکیا ژیاوەو بوونى هەبوە ،
شیعرو ئەفسانەو داستانەکان و حیکایەتى گوێ ئاگردانن و چیڕۆک و ڕۆمانەکان ،
دەچنە خانەى ئەدەبەوە و بەرهەمى هزرى مڕۆڤن ، ئەدەب لە ڕۆژئاوا پێشکەوتوتر بوە لە چاو ئەدەبى شارستانیەکانى دیکە ،چونکە ڕۆشبیرى لە ڕۆژئاوا پێشکەوتو ترە ،
داهێنراوە هەستیارەکان و ژانرە ئەدەبیەکان وەک شیعرو چیرۆک ڕۆمان و هونەرە بە گشتى ،
ئەمانە هەمو لەگەڵ ڕۆحدا دەدوێن و مامەڵە لەتەک ناخى مڕۆڤدا دەکەن ، بۆیە گەر ئەو تیۆریانەى کە قسەیان لەمەڕ سەرهەڵدانى ژانرە ئەدەبیەکان هەیە تا رادەیەک کاڵێتى پێوە دیار بێت ،
یان مەرج نەبێت بۆ گەشتن بەبانە هەمو تاکە ڕێیەك بگرینە بەر ، کۆتایى دونیا نیە ،
چونکە لەگەڵ زانستى بوونى تیۆرو چەمکە فیکرى و فەلسەفیەکاندا ،
ئەوا هێشتا شتێ بۆ فاکتەکانى ژیان خۆى بۆ واقیع دەمێنێتەوە ،
کەمن بۆ خۆم پێم وایە یەکەم نۆبەرەى سەرهەڵدانى چیڕۆکى کوردى کە چیڕۆکى لە خەوما،ى جەمیل صائبە و وە دووەم چیڕۆک کە چیرۆکى ،
مەسەلەى ویژدانى ئەحمەد موختار جافە ،
لەو داهێنراوە هونەرییانەى نێو دونیاى ئەدەبن ، کە جگە لە هاوکارییەکى سەرەتایى لە هۆکارە بابەتیەکان ،
لە پاڵ ئەمانەشدا هۆکارە زاتیەکان نەخشیکى کەمیان نەبوە و ، بگرە ڕۆڵێکى دیارو ئاشکرایان لەم نێوەندەدا گێراوە ،
بۆ نمونە منەوەریى و ئیتلاعى هەر یەک لە جەمیل صائب و ئەحمەد موختار لەسەر ئەدەبیاتى عەرەبى و فارسى و تورکى نابێت نادیدە بکرێ، کە دەکرێ نەخشێکى بەرچاوى لە چەکەرە کردنى ئەم هونەرە لاى ئەم زاتانە هەبوبێ ،شاعیرو لێکۆڵیار حەکیمى مەلا ساڵحیش لە نوسینێکدا بەناو نیشانى ، مەسەلەى ویژدان و چەند سەرنجێکى دى دەڵیت ، خوێندەواری و بزاف و ھەستی ڕۆشنبیری لەھەردو شاری سلێمانی و ھەڵەبجە لەو سەردەمەدا باشتر جێگەی خۆی گرتوەو سەقامگیرتر بوە ،
واتە ئەم دوشارە لەگەڵ جوڵەی ئەدەبی و ھونەری و سیاسی تێدا بوە ،
بۆیە ئەم دوشارە كوردیە لە ئامێزیاندا دێنە دونیای ڕۆشنیریانەوە
، نوسەر ئازاد تۆفیق
بەراودو لێكۆڵینەوەیەكی وردو درشتی بۆ ھەردو چیڕۆكی لەخەوما و مەسەلەی ویژدان كردو ، لەدوتوێی نامیلكەیەكدا بڵاوی كردەوە .


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە