ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (م)
Aug 5, 2020

موحه‌ره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین


- ناوى ته‌واوى: موحه‌ڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: نوسه‌ر و روناكبیر

- له‌ ساڵى 1921 له‌گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌.

- خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى له‌ شه‌قڵاوه‌، رواندوز، زاخۆ و سلێمانى ته‌واو كردووه‌.

- ئه‌وكاته‌ى خوێندكار بووه‌، ئاره‌ززوى له ‌خوێندنه‌وه‌ی (چیرۆك‌ و ڕۆمان) بووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌‌ش ڕێگه‌ی بۆ خۆشكردووه‌ تا ڕووبكاته‌ بواری چیرۆكنووسین.

- له‌ ساڵى 1941 له‌  كۆلێژى ماف له‌ زانكۆى به‌غداد وه‌رگیراوه‌.

- له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هاتووه‌ته‌ ناو دنیاى ئه‌ده‌ب.

- جگه‌ له‌ زمانى دایك زمانه‌كانى عه‌ره‌بی‌ و ئینگلیزی زانیوه‌.

- له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسى له‌ به‌غداد زیندانى كرا و پاش ئازادكردنیشى رێى پێنه‌درا له‌وێ بخوێنێت، بۆیه‌ به‌ناچارى خۆى وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراندووه‌.

- له‌ ساڵى 1974 بووه‌ته‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى.

- له‌ ساڵى 1975 تاكو ساڵى 1979 بۆ ماوه‌ى (4) ساڵ سكرتێرى نوسینى گۆڤارى به‌یان بووه‌.

- له‌ ساڵى 1976 خانه‌نشین بووه‌.

- ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى كورد بووه‌.

- ئه‌ندامى یه‌كێتیى نوسه‌رانى كورد بووه‌.

- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نوسینى رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانى (شه‌فه‌ق، رۆژى نوێ، سلێمانى، به‌یان، نه‌ورۆز، برایه‌تى و ژین) بووه‌.

- چیرۆكه‌كانی به ‌كوردی نووسیوه ‌و هه‌ندێك چیرۆكیشی له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌گێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی كوردی، به‌تایبه‌تی چیرۆكه‌كانی (گۆگۆڵ ‌‌و گۆركی دیستۆفیسكی).

- جگه‌ له‌ بابه‌تی ئه‌ده‌بی، فكریی‌، سیاسی‌ و زانستی‌، چه‌ندین وتار، نوسین‌ و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بیره‌وه‌ری له‌ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی (ژین‌، ڕۆژی نوێ‌، بڵێسه‌، شه‌فه‌ق، نه‌ورۆز و به‌یان)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

- له‌ رۆژى 15/7/1980 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتى ئه‌منى سلێمانى ده‌ستگیركراوه‌.

- له‌ رۆژى 23/7/1980 له‌ دواى (8) رۆژ مانه‌وه‌ له‌ زیندان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتى ئه‌منى سلێمانى له‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه‌، له‌وانه‌:

- مام هۆمه‌ر، هه‌ولێر، 1954.

- گۆمى شڵه‌قاو، به‌غداد، 1958.

- گردى شه‌هیدان، سلێمانى، 1958.

- یادى گۆڕستانه‌كه‌، به‌غداد، 1958.

- رێگاى ئازادى، سلێمانى، 1959.

- هه‌ممزه‌ عه‌بدوڵڵا، شۆڕشى بارزان (وه‌رگێڕان)، سلێمانى، 1959.

- مه‌بده‌ئه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى فه‌لسه‌فه‌، سلێمانى، 1960.

- ئاده‌میزاد، سلێمانى، 1969.