- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر
- له رۆژى 26/9/1926 له شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه.
- به‌زمانی عه‌ره‌بی شیعره‌كانی نوسیوه.
- خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا تەواو كردووە.
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق بووه، به‌شێكى ته‌مه‌نى له شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركوك و شاره‌كانى عێراق به‌سه‌ربردووه.
- هێشتا گه‌نج بووه دایك و باوكی كۆچی دواییان كردووه.
- كۆچى دوایى دایك و باوكى كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی به‌جێهێشووه و به‌كاری كرێكاری و عهریزهنوسییهوه خه‌ریك بووه.
- له‌پاڵ كاره‌كانى بۆ بژێوى ژیانى خولیای شیعر و ئه‌ده‌ب بووه و به‌شێكی كاته‌كانی بۆ خوێندنه‌وه‌و خۆرۆشنبیركردن له‌كتێبخانه گشتییه‌كان ته‌رخانكردووه و كتێبه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و ده‌روونییه‌كانی خوێندۆته‌وه.
- له ساڵى 1946 له شارى به‌غداد دیوانى شیعرى (خفقة الطين) چاپكردووه.
- له ساڵى 1951 له شارى به‌غداد دیوانى شیعرى (أغاني المدينة الميتة) چاپكردووه.
- له ساڵى 1961 له شارى به‌غداد دیوانى شیعرى (جئتم مع الفجر) چاپكردووه.
- له ساڵى 1965 له شارى به‌یروت دیوانى شیعرى (خطوات في الغربة) چاپكردووه.
- له ساڵى 1968 له شارى به‌یروت دیوانى شیعرى (رحلة الحروف الصفر) چاپكردووه.
- له ساڵى 1971 له شارى به‌یروت دیوانى شیعرى (أغاني الحارس المتعب) چاپكردووه.
- له ساڵى 1972 له شارى به‌یروت دیوانى شیعرى (حوار عبر الأبعاد الثلاثة) چاپكردووه.
- له ساڵى 1981 له شارى به‌یروت كتێبى (زمن لكل الأزمنة) كه له كۆمەڵێك وتار پێكهاتووه چاپكردووه.
- لە رۆژى 6/8/1996 له ته‌مه‌نى (70) ساڵى به نه‌خۆشى له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شاری له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه.