ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ف)
Aug 17, 2020

فوئاد ئەحمەد


- ناوی تەواوى:  فوئاد ئەحمەد سلێمان.

- پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ.

- له‌ ساڵى 1932 له‌ گوندی عەوێنەى گوێڕ له‌ دایكبووه‌.

- گۆرانی ئەمیرەکەم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی، کە تا ئێستا لە تەلەفزیۆنەکان پەخشدەکرێت و خەڵکی گوێی لێدەگرن.

- له‌ ساڵى 1940 له‌ ته‌مه‌نى (8) ساڵى چۆته‌ به‌رخوێندن.

- خانەی مامۆستایانی له‌ شارى دهۆك تەواو کردووە.

- دووجار ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه‌ و بوه‌ته‌ باوكى (8) منداڵ.

- له‌ ساڵى 1955 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه‌ و چۆتە ئێستگەی بەغدا، لەوێ یەكەم سروودی نەورۆزی تۆمار كردوە.

- لە ساڵی 1959 گۆرانی (ئەمیرەکەم)ی تۆمارکردووە.

- دواتر گۆرانی (نامەکەت گەیشت) و (سروەی بەیان) و لەگەڵ چەند گۆرانییەکی ترى تۆماركردووه‌.

- لە ساڵی 1963 گۆرانی (ئەی بووکی تازە) تۆمارکردووه‌.

- له‌ ساڵی 1963 گۆرانی (ئەمیرەکەم) بە ڕەش و سپی بۆ تەلەفزیۆن تۆمار كردوە.

- تاوەکو ساڵی 1986 نزیکەی (100) گۆرانی لەئێستگەو (50) گۆرانیش لە  ته‌له‌فزیۆن تۆمار کردووه‌.

- بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ تاراوگه‌ ژیاوه‌.

- خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانییه‌، له‌وانه‌: (باوانەكەی بابم، كوانێ وەفا، دڵ بێ چارەم، ئەی بووكی تازە، زێنەبێ، ئێمە پێشمەرگەین، ئێمە كوردین نابەزین، نامەكەت گەیشت، بە زوولف و ڕووخشار، هەولێر هەولێر، من هەڵە بووم، تۆپی پێ یاری لاوانە).

- له‌ رۆژى 17/8/2004 له‌ ته‌مه‌نى (72) ساڵى به‌هۆى نه‌خۆشى كۆچى دوایى كردووه‌ و له‌ گۆرستانی  كارگه‌ى قیڕ له‌ شارى هه‌ولێر به‌خاكسپێردراوه‌.