- ناوى ته‌واوى: مه‌حمود عه‌بدوڵڵا
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و نوسه‌ر
- له ساڵی 1944 له شاری ھه‌ولێر له دایكبووه.
- له ساڵی 1949 چویته به‌ر خوێندن له خوێندنگاى (اربیل الاولی).
- سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنى له شارى هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
- به‌شی كوردی كۆلێژى ئه‌ده‌بیاتى له زانكۆى به‌غداد ته‌واو كردووه.
- له سه‌ره‌تاى ساڵانى شه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (عه‌بدوڵڵا په‌شێو، عه‌بدولخالق سه‌رسام و مسته‌فا په‌ژار) ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه.
- له رۆژى 8/9/2011 له ته‌مه‌نى (67) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له شارى هه‌ولێر كۆچى دوایى كردووه.
خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه، له‌وانه:
- بۆنی ھهڵاڵان دێ، 1975.
- وێرانه خاك، 1975.
- فه‌رھه‌نگی له‌ك و لوڕ، 1978.
- ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاواز و گۆرانی كوردی، 1980.
- له بانیژه‌ی شیعره‌وه، 1981.
- تۆپه زه‌رده‌كه، 1981.
- كێشه‌كانی شانۆی ھاوچه‌رخ، 1983.
- گه‌شتی چاره‌نووس، 1983.
- شیعر و به‌رھه‌ڵستكاری و ڕاچه‌نین له كوردستانی ئێران‌دا، 1989.
- كۆمیدیای كه‌رایه‌تی، 1995.
- ڕۆژنامه‌ی كوردستانی دایك، 1998.
- گه‌شتێك له نێو بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا، 1998.
- ده‌ستنووسێكی شاكر فه‌تاحی شه‌ھید، 1998.
- ناو له نێو زمان و گه‌لی ئێمه‌دا، 1998.
- دامه‌زراندن و ئه‌فراندن، 1999.
- گه‌شتی زمان و فیكر و ئیستێتیكا، 1999.
- شانۆ- ڕوانینی نوێ- داھێنان، 2001.
- مێو جگه‌رگۆشه‌كه‌م، 2002.
- له نێو دڵی شانۆدا، 2004.
- 18 سه‌عات له ژیانی مسته‌ر بلووم، 2005.
- كه‌رنه‌ڤاڵی تارماییه‌كانی مه‌رگ، 2005.
- سیناریۆی فیلمی نازه، 2011.
- 4 تێكستی شیعریی شێخی سه‌نعان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك.
- 10 كورته چیرۆكی ھه‌ڵبژارده‌ی جیھانی.
- 50 چامه‌ی ھه‌ڵبژارده‌ی جیھانی.
- ڕادار- كۆمه‌ڵه گوتار.
- مائی و یاوه‌ره‌كه‌ی.
- یاد و ئاوات و ده‌رده كورد.