ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ت)
Sep 10, 2020

تۆلستۆی


- ناوى ته‌واوى: لیێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی - Leo Tolstoy

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى روسی

- لە رۆژى 9/9/ 1828 لە گوندى یاسنایا پۆلیانا لەشاری تولا لە دایکبووە.

- له‌ ساڵى 1830 له‌ ته‌مه‌نى (2) ساڵیدا دایكى كۆچى دوایى كردووه‌.

- له‌ ساڵى 1837 له‌ ته‌مه‌نى (9) ساڵیدا باوكیشى كۆچى دوایى كردووه‌، بۆیه‌ له‌لایه‌ن یەکێک لەخزمەکانی به‌خێوكراوه‌.

- شارەزای زمانەکانی ئینگلیزى، فه‌ڕه‌نسى، ئه‌ڵمانى و ئیتاڵى بووه‌.

- لە ساڵى 1844 چووە زانکۆی غازان بۆ ته‌واوكردنى خوێندنى زانكۆیى.

- لە ساڵى 1847 بەر لەوە خوێندنەکەی تەواو بکات، وازی له‌ خوێندن هێناوه‌ و گەراوه‌ته‌وه‌ شوێنی لەدایک بوونى و زۆربەی کاتەکانی خۆی تەرخان كردوه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌.

- له‌ ساڵى 1852 یەکەمین بەشی لە مێژووی ژیانی خۆی بەناوی (ساوایی) بڵاوکردۆته‌وه‌.

- لە ساڵى 1852 لەسەر داخوازی خۆی چوو بۆ قه‌فقازیا و لەشەرەکانی ئەو ناوچەیەدا بەژداری کردووه‌.

- چیرۆکەکانی سەردەمی منداڵی، سەردەمی لاوێەتی و ھێندێک لە چیرۆکەکانی دیکەشی سەبارەت بە ڕوداوەکانی شەری قەفقاز نوسیپەوە و لە ھەر لەوێش دەستیکردوه‌ بە نوسینی چیرۆکی قەزاقەکان

- ھەر لەو ساڵەدا شاعیرێکی ناوداری روسیا چیرۆکی منداڵییەکەی لەگۆڤاری (سەردەم) بڵاوكردۆته‌وه‌ و بڵاوکردنەوەی ئەو چیرۆکە بوە ھۆی ئەوەی کە ناوبانگ دەربکات و چیرۆکەکانی دواتریش ئەو نێوبانگەی ئەویان داسەپاند.

- دوای گەرانەوەی ڕاگوێزی سوپا کراو بۆ بەرگریکردن لە سواستۆپۆڵ چووه‌ کریمە و ئاخوداخی خۆی سەبارەت بە گەمارۆدانی سواستۆپل لەسێ چیرۆکدا بەناوی حەکایەتی سواستۆپۆل نووسی.

- دوای گیرانی شار چوو بۆ پێتێرزبورگ و لەوێ لەگەڵ نوسەرانی گەورەیی ئەوکاتی ۆوسیا ئاشنا بوو.

- له‌ ساڵى 1854 بەرگی دووەمی لە مێژووی ژیانی خۆی بەناوی (سەردەمی منداڵی) بڵاوكردۆته‌وه‌.

- لە ساڵى 1856 وازی لە خزمەتی سوپا ھێناوه‌ و دوای دوو مانگ چووه‌ بۆ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، سویسرا و ئیتاڵیا.

- له‌ ساڵى 1857 بەرگی سێیەمى لە مێژووی ژیانی خۆی بەناوی (لاویی) بڵاوکردۆته‌وه‌.

- لە ساڵى 1859 لە شوێنی لەدایکبونەکەی خوێندنگەیەکی بۆ فێرکردن و راھێنانی گوندنشینەکان دامەزراندووه‌.

- لە ساڵى 1863 دەکەوێتە داوی خۆشەویستی سۆفیا ئەندرەیڤنا دواتر ھاوسەرگیری له‌گه‌ڵدا کردووه‌.

- له‌ كۆتایى ساڵى 1863 دەستیدایە نوسینی گەورەترین بەرھەمی ئەدەبی خۆی، بەناوی (شەر و ئاشتی).

- لە ساڵى 1869 جارێكى دیكه‌ ھاورێ لەگەڵ خوشکەکەی بەرەو ناوەندی ئه‌وروپا چووه‌ و لەو سەفەرەدا زیاتر خۆی بە بارودۆخی فێرکردن و راھێنان لە خوێندنگاکانی فه‌ڕه‌نسا، سویسرا، ئیتاڵیا، نه‌مسا و به‌ریتانیا خەریک کردوه‌.

- لە ساڵی 1879 کتێبی (دان پێداھێنان)ی داناوه‌.

- لە ساڵی 1881 (خستنە ڕوویەکی تێکڕای کتێبی پیرۆز) ی نوسیووه‌.

- له‌ ساڵى 1881 لەگەڵ بنەماڵەکەی چووه‌ بۆ شارى مۆسكۆ و خەریکی فێرکردن و ڕاھێنانی لاوان بووه‌.

- لە ساڵی 1882 کتێبی (یاسای خۆشەویستی و یاسای ھێز)ی بڵاوکردەوە.

- لە ساڵی 1889 تا 1900 رۆمانی (ژیانەوە)ی نوسیوه‌.

- لە ساڵی 1901 شانۆگەریی (لاشەی زیندوو)ی نوسیوه‌.

- لە ساڵی 1901 توشى نه‌خۆشى بووه‌ و نه‌خۆشیه‌كه‌ى زۆر ئازارى داوه‌ تا ئه‌و رۆژه‌ى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لەکاتی پیریدا ھەموو موڵک و زەوی و زاری خۆی بەسەر جوتیارە ھەژارەکاندا دابەش کردووه‌.

- ناودارترین ڕۆمانەکانی بریتین له‌ (شەڕ و ئاشتی)، (ئانا کارنینا)یە.

- بەڕای ڕەخنەگرانی جیھانی تۆڵستۆی بە گەورەترین نوسەری دنیا دادەنرێت و دیسان مەزنترین پیاوچاکیش بووە.

- مەھاتما گاندی (١٨٦٩ – ١٩٤٨) پێشەوای گیانی و نیشتیمانی ھیندستان چووەتە سەردانی و گەلێک لە بیر و باوەڕی ئاشتی خوازە ئینسانییەکانی وەرگرتووە و لە وڵاتەکەی خۆیدا بەکاری ھێناوە.

- لە ساڵی 1862 جارێكى دیكه‌ هاوسه‌رگیرى كردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ (ئۆفیا ئەندریغنا)، دواى (15) ساڵ له‌یه‌كترى جیابونه‌ته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى دابەشکردنی زەوی و زار بووه‌ بەسەر جوتیاراندا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ و وەسییەتی کرد لەکاتی مردنیدا ماوەی نەدرێ ژنەکەی بێتە سەر گۆڕەکەی.

- بەرھەمەکانی زۆر بەدڵی خەڵکەکە بوون، لە ماوەی تەنیا (4) ساڵدا (12) میلیۆن دانە لە کتێبەکانی فرۆشران و بەزۆریش لەقاڵبی چاپی سادە و میللی دا چاپ دەکران تاکو ھەرزان بفرۆشرێن و بە گالێسکە بەسەر خەڵکە خوێندەوارەکاندا دابەش بکرێن. لەڕاستیدا وەک خەڵکەکە لە بەرھەمەکانی تۆڵستۆی قایل بوون و دڵنیابوون ئەوەندە خۆی لەژیانی خێزانی خۆی ناقایل و لە ئازار و ئەشکەنجەدا بوو، لەو ھەموو خێزان و منداڵانەی تەنھا کچی بچوکی پشتگیری بوو، سکرتێری ئەدەبی و کاروباری تایبەتی بوو.

- ئەو کتێبانەی کەلەسەر لیۆ تۆڵستۆی مەزن نوسراون له‌ جیهاندا گەیشتووەتە (23) ھەزار کتێب و لێکۆڵینەوە.

- ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی کە لێیەوە دواون و بیروڕاکانیان شیکردونه‌ته‌وه‌، گەیشتونەتە (56) ھەزار گۆڤار و ڕۆژنامە.

- ئەو کەلەپورە ئەدەبی و ڕۆشنبیریانەی کە بۆ مرۆڤایەتی بەجێیھێشتوون گەیشتووەتە (100) ھەزار بەرگی گەورە و گران.

- لە رۆژى 20/11/1910 لە تەمەنى (82) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لە شارى ستابۆفى روسیا بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ ساڵى 1912 دوو ساڵ دواى كۆچى دوایى فلیمی کۆچی پیاوە گەورەکە له‌سه‌ر ژیانى بەرھەمھێنراوه‌.

- له‌ ساڵى 2009 فلیمێک لە بارەی کۆتا ساڵەکانی تۆڵستۆی بڵاوکرایەوە بە ناوی دوا وێستگە (The Last Station)، کە لە ڕۆمانی جەی یارینی باسکراوە و لەلایەن دەرھێنەر مایکڵ ھۆنمان کاری دەرھێنانی بۆ کرا و کریستۆفەر پڵەمەر ڕۆڵی تۆڵستۆی و ھێلین مێریت ڕۆڵی سۆفیا تۆڵستۆیا گێڕاوه‌.