- ناوى ته‌واوى: فه‌یزوڵڵا باقر ئه‌حمه‌د
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر
- له ساڵی 1908 له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له له دایكبووه.
- ساڵانی سییه‌كان له خوێندنگاى زانستى خوێندویه‌تى.
- له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا ڕووی كردووه‌ته شاری سلێمانی و به یه‌كجاریی له‌م شاره ماوه‌ته‌وه تا كۆچى دوایى كردووه.
- له ژیانیدا زۆر كارى سه‌ختى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به ژیان بدات، هه‌ر بۆیه به وڵاخ لهكانییهكهی (كان ئاسكان) ئاوی هێناوه‌ى بۆ فرۆشتن.
- دواى ئه‌م كاره كارى نانه‌وایی كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وام بووه.
- دواهه‌مین كارى له (ئه‌سحابه سپی) بووه و بوه‌ته خاوه‌نی چایخانه و تا كۆتایی ژیانی سه‌رقاڵی كاری چایخانه‌كه‌ی بووه.
- یه‌کێک بووه له شاعیره‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستەم، کە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوه له هۆشیاری نیشتمانی.
- هاوڕێ و هاوکارێکی شاعیری گه‌وره‌ی کورد پیره مێرد بووه.
- به‌هۆى ئه‌وه‌ى له شانۆگهرییهكدا به‌ناوی حاجی باقی ڕۆڵی بینوه، بۆیه له‌لایه‌ن پیره‌مێردی شاعیر ئه‌و نازناوه‌ی پێبه‌خشراوه.
- رۆڵێکی گرنگ و دیاری هه‌بووه له زیندووکردنه‌وه‌ی یادی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی.
- شاعیرێكی نیشتمانپه‌روه و به‌ناوبانگی كوردستان بووه.
- به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه چه‌ندینجار ده‌ستگیركراوه و زۆرجار بڕیاری كوشتنیشی بۆ ده‌ركراوه.
- زۆرینه‌ی شیعره‌كانی له ژیان و ژین بڵاوكردۆته‌وه.
- به‌شداریی چه‌ندین كۆڕی شیعریی و چالاكیی شانۆیی كردووه.
- به‌شداریی سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وكاتانه‌ی شارى سلێمانى كردووه.
- شیعره‌كانی به‌زۆریی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیین.
- دۆستی زۆربه‌ی شاعیرانی هاوچه‌رخی خۆی بووه.
- له‌لاى پیره‌مێردی شاعیر زۆر خۆشه‌ویست بووه، هه‌ربۆیه كردوویه‌تى به سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز.
- شیعری كاریگه‌ریی بۆ مه‌رگی شێخ مه‌حموود نووسیوه.
- ڕژێمی به‌عس ڕێگه‌ی نه‌داوه دیوانه‌كه‌ی چاپ بكرێت.
- خاوه‌نی دیوانێکی گه‌وره‌ی شیعرییە.
- لە رۆژى 15/9/1972 له ته‌مه‌نى (64) ساڵى له شارى سلێمانى کۆچى دوایى کردووە و له گردی سه‌یوان به‌خاك سپێردراوه.
- لە رۆژى 21/12/2016، له شاری سلێمانی له رێوره‌سمێکدا باخچه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیک بەناوى كراوه‌ته‌وه.
- له رۆژی 28/7/2017 له ئهسجابهسپی، رێوڕه‌سمی په‌رده لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ى كراوه، كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش (ئاسۆس جاف) بۆى دروستكراوه.