- ناوى ته‌واوى: عوسمان محه‌مه‌د ساڵح فه‌ره‌ج
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و نوسەری ئەدەبی منداڵان
- له مانگى 2ى ساڵى 1940 لە شارۆچكەی تەوێڵە لە دایكبووە.
- له ساڵی 1947 لە خوێندنگاى تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن.
- له ساڵی 1948 بۆ بژێوى ژیان رویان كردۆته شاری سلێمانی.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
- له ساڵی 1959 له‌بەشی زمانی كوردی له كۆلیژی ئاداب له به‌غداد وه‌رگیراوه، بەڵام له‌به‌ر هەژاریی تەنها دوو مانگ خوێندویه‌تی و به ناچاریی وازی لێهێناوه، ئه‌گه‌رچى زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ داوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له خوێندن، به‌ڵام نه‌یتوانیوه و گه‌ڕاوه‌ته بۆ شارى سلێمانى.
- له ساڵی 1959 لە ناحیەی (ته‌وێله) كراوە بە مامۆستای كاتی.
- له ساڵى 1960 له شارى سلێمانى به‌شدارى خولى ڕاهێنانى مامۆستایانى كردووه.
- له ساڵی 1960 لە گوندی (چنارنە)ی سەر بە ناحیەی (بنگرد) به‌ته‌نها بوه‌ته مامۆستاى گونده‌كه.
- له ساڵى 1961 بوه‌ته مامۆستا له گوندى شێنێ و دوو ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
- له ساڵى 2003 تاكو 2006 وەک شارەزا لە خانەى وەرگێڕان کاریکردووە.
- له ساڵى 2003 تاكو 2007 له رادیۆى خاك به‌رنامه‌ى به ههوارامى پێشكه‌ش كردووه.
- له ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ به‌رنامه‌ی (خه‌نده)ی پێشكه‌ش كردووه.
- له رادیۆى مه‌ده‌نیه‌ت به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یى بۆ منداڵان پێشكه‌ش كردووه.
- خاوەنی چەندین بەرهەم و بڵاوكراوەی شیعری منداڵانە، بەهەردوو شێوەزاری سۆرانی و هەورامی.
- له رووى زمانه‌وانى به‌تایبه‌تى زمانى هه‌ورامى هاوكار چه‌ندین مامۆستا و دكتۆرى زانكۆى كردووه بۆ نوسینى نهمهكانى ماسته‌ر و دكتۆرایان.
- خاوه‌نى زیاتر له (18) كتێبی بهچاپكراوه.
- له پاى كاره‌كانى و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى ئه‌ده‌بى و روناكبیریدا پێشكه‌شى كردووه، بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ رێزلێناوه.
- له رۆژى 15/10/2020 له ته‌مه‌نى (80) ساڵى به بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له شارى سلێمانى کۆچی دوایى كردووه.