- ناوى ته‌واوى: جەمال حامید ئەسعەد
- پیشه‌ى هونه‌رى: نیگارکێش و خۆشنوس
- له ساڵی 1927 لە شارى سلێمانی لە دایکبووە.
- له ساڵى 1937 ته‌مه‌نى (7) ساڵى خولیای نیگار کێشانى هه‌بووه.
- لە ساڵى 1940 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه و وێنه‌ى كێشاوه.
- لە ساڵی 1946 لە کۆماری كوردستان له مەهاباد بەشداری کردوە.
- پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری داوەتێ و هه‌رئه‌ویش به‌ڵێنى پێداوه له ساڵى 1947 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكارى دیكه بینێرێت بۆ زانكۆى باكۆ له ئازه‌ربایجان.
- لە ساڵی 1957 بوه‌ته ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی.
- لە ساڵی 1975 کوردستانى جێهێشتووه و روى كردۆته تاراوگه و له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بووه.
- له ئه‌مه‌ریكا سەرۆکی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی کورد بووه.
- وێنەکانی زیاتر دیمەنی سروشت و ژیانی کوردەواری بووه.
- رەفبق حیلمی زۆر هاوكارى كردووه و پێشانگای بۆ تابلۆكانى كردۆته‌وه.
- له‌شه‌وى 15- 16/10/2020 كاژێر (12) شه‌و له ته‌مه‌نى (93) ساڵى له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كردووه.