- ناوى ته‌واوى: عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەمەد
- پیشه: شاعیر، دەنگخۆش، ئاوازدانەر، شێوەکار و خۆشنووس
- له ساڵى 1925 له شارى هەڵەبجە لە دایکبووە.
- له شارى هه‌ڵه‌بجه چۆته به‌رخوێندنى ئایینى.
- له ساڵى 1934 چۆته به‌رخوێندن.
- له ساڵى 1938 به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆژانى دووشه‌ممه كراوه به رۆژى چالاكى و شیعر خوێندنه‌وه له خوێندنگاكه‌یان، بۆیه له‌وكاته‌وه شیعره و ئه‌ده‌بى خۆشویستووه و شیعرى زۆرى له‌به‌ر كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م رۆژه‌دا بیخوێنێته‌وه.
- له ساڵى 1940 خۆى نازناوى شه‌ونمى بۆخۆى ههڵبژارووه، چونكه پێى وابووه له شه‌ونمدا هه‌موو وێنه‌كانى ژیان هه‌یه
- له ساڵى 1940 له خوێندنى پۆلى شه‌شه‌مى یه‌كه‌مى سلێمانى بووه.
- دواى ئه‌وه‌ى له به‌غداد فه‌رمانێك ده‌رچوو، كه ده‌رچوانى پۆلى شه‌شه‌م ده‌توانن له خانەى مامۆستایان بخوێنن، چۆته شارى به‌غداد و له‌وێ وه‌رگیراوه و خوێندنى ته‌واو كردووه.
- له ساڵى 1943 یەکەمین شیعرى لە گۆڤاری گەلاوێژ به ناونیشانى (ئه‌ى دڵ به‌هارم) بڵاوكردۆته‌وه.
- له ساڵى 1943 له یانه‌ى سه‌ركه‌وتن له شارى به‌غدا له‌به‌رده‌م ئه‌مین زهگى به‌گدا، یه‌كه‌مین سرودى له ئاوازى خۆى و بهندهنگى خۆى به‌ناوى (وا له روبارى شه‌وه‌دا خونچه‌ى هیوا چاكه وه‌ك بولبول بناڵین ئه‌ى برا) وتوه.
- له ساڵى 1945 خوێندنى به‌سه‌ركه‌وتویى ته‌واو كردووه و بوه به مامۆستا، بۆ ماوه‌ى (2) دوو ساڵ له بیاره مامۆستا بووه.
- له ساڵى 1947 بۆ ماوه‌ى ساڵێك له شارى هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته مامۆستا.
- یەکەم مامۆستا بووه له شارى هه‌ڵه‌بجه، کە گروپی موزیک و سروود و گۆرانی داناوه.
- له ساڵى 1948 به بیانوى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ده‌كات بۆ ماوه‌ى (2) دوو ساڵ دورخرایه‌وه بۆ شارۆچكه‌ى دیوانیه.
- له ساڵى 1950 جارێكى دیكه له دیوانیه گواستراوه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ى شامیه و بۆ ماوه‌ى (2) دوو ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شارى سلێمانى و دواتر چۆته شارى هه‌ڵه‌بجه و له‌وێ نیشته‌جێ بووه.
- له چه‌ندین شارۆچكه‌ى سنورى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بوه‌ته مامۆستا.
- له ساڵى 1956 سرودى هاتم هاتم به‌سه‌ربه‌ستى هاتمى بڵاوكرده‌وه.
- له ساڵى 1958 سرودهكانى (ئاڵاى كوردستان، فیدراڵى، هه‌ڵه‌بجه)ى داناوه.
- له ساڵى 1959 هاتۆته شارى سلێمانى و له‌وێ نیشته‌جێ بووه..
- له شارى سلێمانى بوته سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى له چالاكى خوێندنگاكان.
- له ساڵى 1962 سرودى (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە، بە تیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆژە)ى نوسیوه و هه‌رخۆشى ئاوازى بۆداناوه.
- له رۆژى 21/3/1962 له رۆژى نه‌ورۆزدا له گه‌ڵاڵه بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌م سروده به‌ده‌نگ و موزیك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- له ساڵى 1963 زیندانى كراوه و چه‌ندین راگواستنى له ویندانهكانى رژێم له شارى به‌غداد و شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق پێكراوه.
- ئه‌وكاته‌ى له شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌كه له (مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، حه‌مه‌ساڵح دیلان، كاكه‌ى فه‌لاح و حه‌سیب قه‌ره‌داغى) له زینداندا بووه، له‌زینداندا شه‌وانى شیعریان هه‌بووه و له زینداندا كۆڕى شیعریان به‌ستووه.
- له ساڵى 1/1/1957 ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه و (2) دوو ساڵ دواى ئه‌وه له ساڵى 1957 ئاهه‌نگى زه‌ماوه‌ندیان ئه‌نجامداوه و بوه‌ته باوكى (5) كوڕ و (2) كچ.
- دواى ئه‌وه‌ى بوه‌ته باوك، حه‌زى كردووه شیعر بۆ منداڵانیش بنوسێت و به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى منداڵان بڵاوبكاته‌وه.
- له ساڵى 1981 خانه‌نشین كراوه.
- شاره‌زایى زۆرى له زمانه‌كانى کوردی، عەرەبی و فارسی هه‌بووه.
- به‌ر له‌مردنى وتویهتى: "ئاواتم ئه‌وه‌یه، هه‌رچى نوسیومه بتوانم چاپى بكه‌م و له‌به‌رده‌مى خۆمدا بڵاوى بكه‌مه‌وه و هیچ ئاواتێكى دیكه‌م نییه".
- له رۆژى 10/10/2020 له ته‌مه‌نى (95) ساڵى له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه و له مه‌راسیمێكى شایسته له گۆڕستانى گوڵان له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌خاكسپێردراوه.
خاوەنی (4) چوار کتێبى چاپكراوه، ئه‌وانیش:
- جریوه، له ساڵى 1966 چاپى كردووه.
- پیران و په‌ندیار، كه تایبه‌ته به په‌ندى پێیان و مه‌ته‌ڵى كوردى.
- كاره‌ساتى كانى ئاشقان، له ساڵى 2016 چاپیكردووه، كه له (47) ئۆپه‌رێت پێكهاتووه، كه سه‌رجه‌میان باس له‌كاره‌ساتى گه‌لى كورد ده‌كات.
- (فه‌رهه‌نگى كوردواتهنى)، كه له (10) به‌رگ پێكهاتووه.