- پیشه: شانۆکار و نوسەر
- له رۆژى 18/10/2019 لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی نزیک فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووه.
- یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانى شارى سلێمانى لە بوارى شیعر و ئەدەب و شانۆدا جێبپەنجەى دیار بووە و خزمەتى زۆرى بوارى ئەدەبى و هونەرى کردووە.
- نوسەر و سیناریستی چیرۆکە تەمسیلییەکانی ( کێچ، بلیت و زاوا ) و چەندین تەمسیلیی و شانۆیی ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بووە .
- ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی بووە.
- لە ژیانی ئەدەبی و رووناکبیری خۆیدا چەندین نوسین و وەرگێڕانی هەیە.
- لە ساڵانى چل و پەنجاکانی سەدەی رابردووشدا وەک ئەکتەر بەشداری چەندین شانۆیی کردووە.
- زیاتر لە (25) ساڵە لەدەرەوەی وڵات ژیاوه سەرەتا لە سویسراو دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.
- لە ساڵی 2000 نامەیەکی بۆ پاپای فاتیکان ناردوە و پێشنیاری کردووە، کە ساڵی 2000 ببێتە ساڵی دیالۆگی پێکەوە ژیان و کۆتایی هێنان بە پەراوێزکردنی کورد و مافەکانی.