ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (س)
Oct 19, 2020

ساڵح ژاڵەناوی


- ناوى تەواوى: ساڵح ئەحمەد کاکە عەبدوڵڵا

- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر

- له‌ رۆژى 1/3/1969 لە گوندی ژاڵەناوی سەربە ناحیەی مەیدان لە دایكبووە.

- لە ساڵی 1986لەبواری شانۆ و دراما وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردوە.

- وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر خاوەنی نزیکەی (40) بەرهەمی شانۆییە.

- وەکو ئەکتەریش بەشداری لە نزیکەی (10) کاری سینەما و درامادا کردووە.

- له‌ فیلمى خوله‌پیزه‌دا وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شدارى كردووه‌.

- لە درامای گەردەلولدا وه‌كو ئه‌كته‌ر ڕۆڵی گێڕاوە.

- مامۆستاى به‌شى هونه‌ر بووه‌ له‌ خوێندایه‌كى ده‌ربه‌ندیخان.

- كۆتا كارى شانۆگه‌رى چاپخانه‌ى ئه‌حزاب بوو، كه‌ نمایشكرا.

- به‌رهه‌مێكى شانۆیى به‌ناوى (كۆرپه‌ى تاوان)ى بۆ فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆیى سه‌رشه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام مه‌رگ ڕێگه‌ى پێنه‌دا به‌رهه‌مه‌كه‌ ببینێت.

- له‌ رۆژى 20/10/2019 لە تەمەنی (50) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچی دوایکردووه‌ و له‌ گوندى ژاڵەناو به‌خاكسپێردراوه‌.

- له‌دواى مه‌رگیشى له‌ رۆژى 26/11/2019 بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان مەراسیمی چلەی بۆ ئه‌نجامداوه‌.