- ناوى تەواوى: محەمەد ئەحمەد ساڵح قادر.
- پیشە: شاعیر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر
- لە ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
- سەرەتاکانی قۆناغی خویندنی لە مزگەوتی بابەعەلی دەستپێکردووە.
- خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەی خالدییە تەواو کردووە.
- تاکو پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە.
- لە تەمەنیکی لاوێتیدا ئارەزووی نوسینی شیعر و مەقامبێژی لا دروست بووە.
- لە تەمەنی (21) ساڵى شیعری بڵاوکردۆتەوە.
- یانزە جار لەسەر مەسەلەی نەتەوەکەی زیندانى کراوە.
- بەشێکى زۆرى شیعرەکانى ئەو شیعرانەن کە لە زینداندا نووسیونى.
- شاعیرێکی گەورە و تێکۆشەرێکی خاوەن ھەڵوێست بووە.
- لە ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە.
- لە ساڵی 1948 پیرەمێرد هۆنراوەی نەورۆزی نوسیوە و حەمە ساڵح دیلان وتوویەتی.
- شیعرە نیشتمانییەکانی رۆڵێکی گەورەیان هەبووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھوشیاری تاکی کورد و ھاندەرێکی سەرەکی بوون بۆ بەگژداچوونەوەی دوژمنان.
- لە ساڵی 1954 بەبێ مۆڵەتی بەشداری کردووە لە کۆنگرەی ئاشتی و ھاوکاری گەلاندا کە لە شاری (ڤیێنا)ی پایتەختی نەمسا ساز کرا، لەسەر ئەم بەشداریکردنە کە گەڕایەوە رەوانەی زیندان کرا و بۆ ماوەیک دەستبەسەر کرا.
- لە ساڵى 1987 دیوانە شیعرییەکەى چاپکراوە.
- لەدواى کۆچى دوایشى چەند جارێک چالاکى و دیدارى رۆشنبیرى بەناوى ئەوەوە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەگشتى و شارى سلێمانى بەتایبەتى بەڕێوەچووە.
- لە رۆژى 28/10/1990 لە تەمەنى (63) ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە.