- پیشهى ئهدهبى: شاعیر و نوسهر و وهرگێڕی عێراقی
- لە ساڵی 1944لە حەببانییە لە دایکبووە.
- له ساڵى 1957 لەگەڵ خانەوادەکەیدا روویان كردۆته شارى کەرکووک و لەوێ تیشتهجێ بوونه و ههر لهوێش شیعرنووسینی دەست پێکردووه.
- له ساڵى 1961 یهكهمین شیعرى بڵاوكردۆتهوه.
- لە ساڵی 1966 بە پێ بە بیاباندا چووه بۆ بەیرووت و لەوێ دەستى بە وەرگێڕان كردووه.
- لە ساڵی 1964 لەگەڵ هەریەک لە شاعیرانی کەرکووک (سەلاح فایەق، موئەیەد ئەلڕاوی، جان دەمۆ و فازڵ عەززاوى) گرووپێکی شیعرییان بە ناوی (گروپی کەرکووک) دامەزراندووه، كه ئەم گرووپە کاری لەسەر دامەزراندنی بنەماکانی (پەخشانە شیعر) دەکرد.
- لە ساڵی 1969 لە شارى بەیرووت چووه بۆ سان فڕانسیسکۆ.
- له ساڵى 1985 یهكهمین دیوانه شیعرى خۆى چاپكردووه.
- له رۆژى 22/10/2007 له تهمهنى (63) ساڵى به نهخۆشى شێرپهنجه له شارى بهرلین كۆچى دوایى كردووه.
کیژۆڵەی جەنگ
کیژۆڵەی لە جەنگەوە ونبوو، هات.
لە کۆتاییی داڵانەکەدا ڕاوەستاوە و چرایەکیش وا بە دەستییەوە.
هەرجارێك لە خەون وەئاگا دێمەوە
لە یەکەمین کاتژمێری بەربەیاندا، دەیبینم.
چاوەڕێیە بەر دیواری حەقیقەت بکەوم.
چاوەکانی
ئەبڵەقن بەرامبەر ڕیسوابوونی دانایی
ئارامن لەنێو دڕکەکانی خودا؛
کاتێک بیرۆکەکانم لە شەودا هاموشۆ دەکەن و دەستم کە لە توانایدایە کۆتەکانی ببڕێت
دەنگم کە دکارێ پرسیار ئاراستەی بکوژ یاخود یەزدان بکات،
ئەو دەزانێت بەرسڤی بداتەوە…
ئەی کیژۆڵە
جەنگ چەند درێژەی کێشا؟
چەند شەو و لە قووڵاییی کامە بیرەوە؟
کام ئازاری ئەبەدییە لە گشت ئاراستەکانەوە هورووژمی هێنا؟
ژەنەڕاڵی خاوەن چوار ئەستێرە
چی دەکات گەر کچەکەی بۆ تاقەڕۆژێک شیری لێ قەدەغە بکرێت؟
کیژۆڵە دەڵێت:
ئەوان هەموو کەسوکارمیان بە کەشتییەک
بردە دونیایەکەی تر.
من هەمیشە دەمزانی
ئەوان بەتەنیا لێرە جێم دەهێڵن، لەم کەنارە
دەمزانی…