ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ت)
Oct 28, 2020

تەیفور بەتحایی


- پیشه‌: نوسەر و ده‌رهێنه‌ر و سینەماکار

- له‌ رۆژى 8/3/1947 له‌ شارى سنه‌ له‌ دایكبووه‌.

- خوێندنی سەرەتایی له‌ شارى سنه‌ تەواو کردووە.

- له‌ دوای تەواوکردنی خوێندن ساڵێک بوه‌ته‌ مامۆستا.

- لە ساڵى 1969 تاكو ساڵى 1972 لە بەشی وێنەگرتن له‌ خوێندنى سینەما و ته‌لەڤزیۆنی تاران خوێندویه‌تى.

- لە ساڵى 1973 بە ھۆی لایەنگری ئایدۆلۆژی چەپ و ئەندامێتى لە گروپی (دوازدە) لە گەڵاڵەی بەبارمتەگرنتی («فەرەح پەھلەوی)، دادگایی کرا و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچووه‌.

- له‌ ساڵى 1978 دواى (5) ساڵ مانه‌وه‌ له‌ زیندان ئازادكراوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌ بۆ شارى سنه‌.

- له‌ ساڵى 1979 چووەته‌ ریزەکانی حیزبى دیموكراتى كوردستان.

- له‌ ساڵى 1982 بوته‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبى دیموكراتى كوردستان و بوه‌ته‌ به‌رپرسى یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان.

- له‌ماوه‌ى (4) چوار ساڵدا (4) چوار فیلمی دیکۆمێنتاری لە سەر ژیان و خەباتی کوردانی رۆژهەڵات ئاماده‌كردووه‌، کە ناسراوترینیان (نان و ئازادی)یە.

- لە ساڵی 1985 وازى له‌ حزب هێناوه‌، بەڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌ چالاکی سیاسی.

- وه‌كو زۆربه‌ى كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان روى كرۆدته‌ تاراوگه‌ و له‌ سوید نیشته‌جێ بووه‌.

- لە یەکێک لە خوێندنگاكانى سوید مامۆستای فیلمی دێکومێنتار و سینەما بووە.

- وەکو نووسەر و پەیکەرەساز به‌رده‌وام بووه‌.

- له‌ ساڵى 1990 وه‌كو ده‌رهێنه‌ر لە ئەلمائاتای پایتەختی کازاخستان بە زمانی کوردى فیلمی (گەلەگورگ)ى به‌رهه‌مهێنا، كه‌ به‌ یەکەمین فیلمی سینەمایی پەناهەندە داده‌نرێت.

- له‌ رۆژى 10/9/2020 له‌ ته‌مه‌نى (73) ساڵى لە شاری یۆتەبۆری سوید كۆچى دوایى كردووه‌.

بەشێک لە بەرهەمەکانی:

یه‌كه‌م: فیلم:

- ئازار- دێکومێنتار 1979.

- نان و ئازادی- دێکومێنتار 1981 تاكو 1983

- هەوار- دێکومێنتار 1981 تاكو 1983

- شاخە سەربەزەکان- دێکومێنتار 1981 تاكو 1983

- روناکایی شەمەکان- دێکومێنتار 1981 تاكو 1983

- گەلە گورگ- دراما 1990

- دێبلیاچا- دێکومێنت سەبارەت بە قەرەجەکان 2002

- پیلانی رەش- دێکومینتار 2006

دووه‌م: كتێب به‌ زمانى فارسى:

- ئاغەی چۆخ بەخت یۆخ 1990

- ژیان بە دەم زریانەوە (رۆمان) 1993

- چوار رەوایەت (چوار وتووێژ) 1998

- دارا و نەدار لە دنیادا (وەرگێڕان لە سویدییەوە) 2001

سێیه‌م: كتێب به‌ زمانى كوردى:

- گەلاوێژ (سەناریۆ/چیرۆک) 1992

- ژیان بەدەم زریانەوە (رۆمان) 1993

- مافی ژن لە کۆمەڵی کوردەوارید (کاری هاوبەشی ژیلا فەرجی و تەیفور بەتحایی) 2000

- نووسینی سەناریۆ بۆ فیلم (وەرگێڕان لە سویدییەوە) 2012

- سەفەری خەیاڵ (ژیاننامە) 2013

- ژیان وەکوو خۆی (رۆمان) 2015