- پیشهى ئهدهبى: شاعیر و چیرۆکنوس و پهخشاننوس و نوسهر
- له رۆژى 19/3/1951 لە گوندی مەلەکشا سەربە شاری سنە لە دایکبووە.
- له شارى سنه چوهته بهر خوێندن و خوێندنى لهوێ تهواو كردووه.
- لە سەرەتادا بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نووسیووە.
- بەبێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ههبووبێ بوهته ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران)، لەو کاتەدا زۆرێک لە شاعیر و نووسەرانی گەورەی ئێرانی ئەندامی کانوون بوون.
- له ساڵی 1979 بە کوردی بەرهەمە ئەدەبییەکانی نوسیوه.
- وەکو نووسەر و رۆژنهمهنوس له چهندین گۆڤارى رۆژههڵاتى كوردسشتان كارى كردووه.
- ماوەیەکیش لە شاری هەولێر لە گۆڤاری پرشنگ سەرقاڵی کاری رۆژنامهنوسى بووه.
- شاعیرێکی نیشمان پەروەر بوو، شیعرەکانی زۆربەی لەسەر مەینەتیەکانی کورد و شیعری نەتەوەیین.
- شیعرەکانی تا ئێستا بۆ سهر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، عهرهبی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.
- لەگەڵ ئەحمەدی شاملوو ئاشنایەتی هەبووە، زۆر شتی دەنووسی و بۆی دەنارد و لە گۆڤاری جومعەدا بڵاوی دەکردەوە. زۆرێک لە شێعر و نووسینەکانی خۆی بۆی دەنارد و وەڵامی دەدایەوه.
- له رۆژى 31/10/2020 لە تەمەنی (69) ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ له شارى سنه کۆچی دوایی کرد.
- خاوهنى دیوانێكى چاپكراوه بهناونیشانى زرهى زنجیرى وشهدیلهكان.
- خاوهنى کتێبی (کارەسات)ه، كه (19) کورتە چیرۆک پێكهاتووه تاكو ئێستاكه چهندین جار چاپكراوهتهوه.
- لهبارهى شیعر و شاعیربونیهوه وتویهتى: "بێگومان، ئەگەر جارێکی دیکە لە دایک ببمەوە پێمخۆشە ببمە شاعیر، بەڵام نەک شاعیرێک کە شێعر دەنووسێ. من لە شاعیربوون پەشیمان نیم. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ هەموو خواست و حەزی من ئەوەیە ئەگەر جارێکی دیکە لەدایکبوومەوە، شاعیر نەبم. واتە لە ڕێگەی شێعر نووسینەوە نەژیم. بەڵکوو حەزم لە کشتوکاڵە و خۆزگەم دەخواست لە گوندێک لە دایک ببمەوە کە هەر لە منداڵییەوە خەریکی کشتوکاڵ بم، بەڵام بە ڕۆحێکی شاعیرانەوە. شاعیربوون ژیانی منی بە قوڕدا بردەخوار و هەرگیز هیچ خزمەتێکی ئابووریی بە من نەکرد. بەڵکوو ئەوەشی کە بووم لێی سەندم و لە ڕێگەی ئەدەب و شێعر و کتێبدا، پێی خەرج کردم. بۆیە پێم خۆش نییە ببمەوە بە شاعیر، بەڵام ئاواتم ئەوەیە ئەگەر جارێکی دیکە ئەو هەلەم بۆ بڕەخسێ، جووتیارێکی شاعیر بم".
ئاخۆ دەبێ
ئەو رۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراژی شاری سنە
هاوار بکەن
سلێمانی... سلێمانی