- ناوى تهواوى: وێلفرید ئیدوارد سۆلتەر ئۆین
- پیشهى ئهدهبى: شاعیر و نوسهرى ئینگلیزى
- لە رۆژى 18/3/1893 لە دایبکووە.
- له ساڵى 1903 لەتەمەنی (10) ده ساڵدا دەستی کردووە بە شیعر نووسین.
- دوای ئەوەی خوێندنى تەواوکردووە بڕیاریداوە له زانکۆی لەندەن خوێندنى زانكۆیى تهواو بكات، بەڵام بههۆى ئهوهى نمرەی پێویستى نهبووه، نهیتوانیوه لهم زانكۆیه درێژه به خوێندن بدات، بۆیه له زانکۆی ریدینج وەرگیراوە و زانستی ڕوەکی خوێندووە.
- زۆربەی ڕەخنەگرەکان بەناودارترین شاعیرەکانى شهڕى جیهانى یهكهم لەقەڵەمیان داوە.
- پێش ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەم وەکو مامۆستای ئینگلیزی و فەرەنسی کاری کردووە.
- لە ساڵی 1915 خزمەتی سەربازی لە ناوچەی ئیسکس دهساپێكردووه، لهم ماوهیهدا و لەکاتی مەشقکردندا تووشی چهندین روداو و كارهسات بۆتهوه، لهوانه جارێکیان ئەو خەندەقەی خۆی تیا حەشارداوە بۆردومان کراوە جاری دووەمیشیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەیەکێک لەو چاڵانە گیری خواردووە کە ئەڵمانیەکان ھەڵیان کەندبوو، ئەم روداوانه تووشی حاڵەتێکی دەرونی کردووە و ناچار ڕۆشتووە بۆ یەکێک لەنەخۆشخانە سەربازیەکان بۆ چارەسەر.
- لەلایەن زۆربەی نووسەران و ڕەخنەگران بەمەزنترین شاعیرەکانی جەنکی جیھانی یەکەم ناودەبرێت.
- یەکێک بووە لەو شاعیرانەی باسی ئازارەکانی جەنگ و وێنەی خەندەقەکان و ئەو گازانەی کردووە کە لەجەنگدا بەکاردەھێنران.
- لە رۆژى 4/11/1918 لە تەمەنى (25) ساڵى پێش کۆتایی ھاتنی شهڕى جیهانى یهكهم بە ھەفتەیەک راسپێردرابوو بۆ ئەنجامدانی کارێکی سەربازی، بهڵام فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و کۆچى دوایى کردووە.