- ناوى ته‌واوى: عه‌بدولقادر عه‌زیز جان
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و چیرۆكنووس، نوسه‌ر و وەرگێڕ
- له ساڵی 1911 له شارۆچكەی دیرك لە نزیك شارى ماردین له باكورى كوردستان لە دایكبووە.
- خوێندنى سه‌ره‌تایى له دیرك ته‌واو كردووه.
- له ساڵى 1928 لە خانەی مامۆستایان وه‌رگیراوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو بكات و روى كردۆته رۆژئاواى كوردستان
- له ساڵى 1931 له ته‌مه‌نى (20) ساڵى بەهۆی جموجۆڵی سیاسیەوە لە دەست دەسەڵاتی تورك نیشتمانەكەی بەجێهێشتووە و ڕووی كردۆتە ڕۆژئاوای كوردستان.
- له ساڵى 1932 له رۆژئاواى كوردستان خوێندنی خانەی كشتوكاڵی تەواوكردووە و بوه‌ته مامۆستا.
- له شاره‌كانى شام و ئامودا مامۆستایه‌تى كرده‌وه.
- له ساڵى 1932 چوته شام و له‌وێ میر جه‌لاده‌ت، كامه‌ران به‌درخان، قه‌درى به‌گ، ئه‌كره‌م به‌گ جه‌میل پاشا، عوسمان سه‌برى، جگه‌رخوێن، مسته‌فا بۆزان شاهین، مسته‌فا ئه‌حمه‌د بۆتى و چه‌ندانى دیكه ده‌ناسێت و به‌یه‌كه‌وه كارى نوسین و ئه‌ده‌بى ده‌كه‌ن.
- له ساڵى 1932 لە بڵاوكردنەوەی یەكەم شیعری لە ژمارەیەكی گۆڤاری (هاوار) كێشی خۆماڵی بەكارهێناوە.
- لە ساڵی 1939 له دیمه‌شق ژیانی هاوسەری لهگهلً كچى عه‌لى عوسمان به‌گ پێكهێناوە.
- له ساڵى 1957 چوه‌ته مۆسكۆ و له‌وێ به‌شدارى فێستیڤاڵێكى نێونه‌ته‌وه‌یى كردووه و بۆ ماوه‌ى (2) دوو ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
- لە ساڵی 1959 گەڕاتەوە بۆ سوریا و بۆ ماوه‌یه‌ك چەند جارێك زیندانى كراوه.
- ڕاستی ڕووداوه‌کانی به شیعر تۆمار کردووه. بۆ نموونه له ڕووخانی کۆماری کوردستان و له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د بناغه و کۆڵه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی دوو شیعری قه‌دری جانه.
- له سوریا كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ماڵباتی بهدرخانیانی ناسیوه و له‌رێی ئه‌وانه‌وه تێكه‌ڵ به‌دنیای نوسین بووه.
- به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی له گۆڤاری هاوار بڵاوكردۆته‌وه كه میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له‌دیمه‌شق ده‌ریكردووه، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی له گۆڤاره‌كانی روناهی و رۆژان‌و و گه‌لاوێژ و هیوا له سوریا و لوبنان و عێراق بڵاوكردۆته‌وه.
- بایەخی بە سامان و كەلەپووری نەتەوەییداوە و سوودی لە ئەفسانە و پەندو كەرەسەی فۆلكۆری وەرگرتووە.
- جگه لە كاریگەری وێژەیی كوردی، سوودی لە وێژەی فەڕەنسی و توركیش وەرگرتووە.
- لە رۆژى 9/8/1972 له ته‌مه‌نى (61) ساڵى له شاری دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه، و له گۆڕستانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بەخاك سپێردراوه.