- ناوى ته‌واوى: جیهاد زۆراب ئه‌حمه‌د
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
- لە ساڵی 1948 لە شاری كەركوك لە دایكبووە.
- قۆناغه‌كانى خوێندنى له شارى كه‌ركوك ته‌واو كردووه.
- ده‌رچووى خانه‌ى مامۆستایان بووه.
- له ساڵى 1971 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه.
- له ساڵى 1972 له درامای به‌هاری دزراو رۆڵی رۆسته‌می نه‌وت فرۆش بینیووه، كه ئه‌و درامایه وه‌كو سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی درامای كوردی ده‌بینرێت و به‌یه‌كه‌م درامای كوردی هه‌ژمار ده‌كرێت له مێژووی درامای كوردی له سه‌ر ئاستی كوردستان، دراماكه له ده‌رهێنانی سه‌لمان فایه‌ق كاكه‌یی و نووسینی عه‌بدلره‌زاق محه‌مه‌د عه‌زیز بوو، به‌رهه‌می لقی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی بووه.
- له ساڵى 1974 له شانۆگه‌ری ته‌قینه‌وه له یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی شانۆی كوردی له‌به‌غدا توانى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ڤیستیڤاڵهیان به‌ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م تیپه شانۆییه‌كانی كوردستان.
- به‌شدارى چه‌ندین فیلم و دراماى كردووه، له‌وانه، درامای ژاڵە، فیلمی گردی پیرۆز، زنجیرە درامای گەردەلول و دراماى كەركووك چوار.
- پێشئەوەی ئه‌وه‌ى نەخۆش بكەوێ نزیكەی ساڵێك بە درامایەكەوە سەرقاڵبووە لەسەر عەلی مەردان، كه پێویستى به (2) تا (3) ساڵ هه‌بوو بۆ ته‌واوكردنى، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگه‌ى نه‌دا كاره‌كه‌ى ته‌واو بكات.
- به‌ر له‌وه‌ى كۆچى دوایى بكات وه‌سێتى كردووه و وتویهتى: "خۆزگه نه‌ده‌مردم، ئه‌گه‌ر مه‌رگ رێگه‌ى پێدامایه، چونكه ده‌زانم ده‌مرم، به‌س خۆزگه نه‌ده‌مردم، تا خزمه‌تێكى جوانى كه‌ركوك بكه‌م، من خۆم بهقهرزدارى ئه‌و شاره ده‌زانم".
- له رۆژى 25/9/2013 له ته‌مه‌نى (65) ساڵى به نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دوایى كردووه و له گردى سه‌یوان له شارى سلێمانى به‌خاكسپێردراوه.
- له ساڵى 2016 بە دروشمی لە بیرت ناكەین جیهاد دڵپاك، لە باخچەی قەڵای شاری كەركوك سێیەمین ڤستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام بە بەشداری چەندین گروپی شانۆیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران، بۆ ماوی (3) رۆژ به‌رده‌وام بوو.
- له رۆژى 7/11/2013 له‌هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی بۆ بۆ ئه‌نجامدراوه.
- له ساڵى 2019 یه‌كه‌مین خولى فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك به‌ناوى ئه‌وه‌وه به‌ڕێوه چوو، كه خوله‌كه له رۆژى 1/5/2019 ده‌ستى پێكرد.