- ناوى ته‌واوى: عه‌بدوڵڵا كه‌ریم توتنچى.
- له ساڵى 1881 له گوندی (بیستان)ی پێنجوێن له‌دایكبووه.
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر
- بۆ خوێندن و فێربوون له حوجره‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه خوێندویه‌تى.
- زۆر شوێنى باشوور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان گه‌ڕاوه.
- له‌به‌ر زیره‌كیی له فه‌قێیه‌تیدا نازناوی موفتی پێبه‌خشراوه.
- دژی خورافیات و دواكه‌وتوویی گه‌له‌كه‌ی بووه.
- دژی ئه‌وانه‌بووه به‌ناوی ئایینه‌وه خه‌ڵك فریو بده‌ن
- به شیعره‌كانی هه‌وڵی هۆشیاریی خه‌ڵكی داوه.
- چەندین هۆنراوەی نیشتمانپەروەری و ڕێنمایی کۆمەڵایەتی نوسیوه.
- یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە پێنجوێن هانی خەڵکی داوە بۆ ناردنی منداڵەکانیان بۆ خوێندن بە تایبەتی کچان، هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م كه‌س بووه كچی خۆی ناردووه به‌ر خوێندن، هانی خه‌ڵكیی داوه گرنگیی به خوێندن و زانست بده‌ن، له دیوانه‌كه‌یدا ئه‌وه به ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
- بەشێکی زۆری دیوانەکەی تایبەتە بە نەتەوە، زۆر بە پەرۆشی نەتەوەوە بووە و بێ نەتەوە ئەو هیچ مانایەک لەنێو ژیاندا نابینێتەوە کە ئەم هەستە بەشێوەیەکی زۆر واقیعی لە شیعرەکانی ئەم شاعیرەدا هەستی پێدەکرێت.
- له ساڵى 1941 دیوانه‌كه‌ى به‌ناوى (دیوانی موفتی پێنجوێنی) بڵاوكردۆته‌وه.
- كاتێك له رۆژى 8/8/1946 به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌هۆی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌وه پێنجوین خاپوور ده‌بێت، شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی شیوه‌نی پێنجوێن ده‌نووسێت و ده‌ڵێت: "-پێنجوێن به‌بێ تۆ نزیكه مه‌رگم، لوبنان شكێنبووی داخی به‌جه‌رگم، تازهبووكێ بووی به‌سه‌ر چیاوه، ئه‌هاتنه سه‌یرت له‌ملا و له‌ولاوه".
- هاوڕێی زۆرێك له شاعیرانی كورد بووه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ قانعى شاعیردا هاوڕێیه‌كی نزیك بوون.
- كه‌سێكى تیكۆشه‌ر و كورد په‌روه‌ربووه، به‌شداریی كۆماری كوردستانی كردووه.
- له ساڵى 1963 زۆربه‌ى شیعره دهستنوسهكانى سوتان، ئه‌ویش كاتێك زه‌عیم سدیق، پێنجوێنی سووتاند، چوار ده‌فته‌ر شیعری سووتا، چونكه له پێنجوێن دوكانی تووتن فرۆشی هه‌بووه، هه‌ربۆیه له‌و دوكانه‌دا زۆرینه‌ی شیعره‌كانی سووتان.
- جگە لە دیوانەکەی خاوەنی چەندین هۆنراوەی دیکەیە کە تائێستا بڵاونەکراوەتەوە.
- له رۆژى 15/8/1952 له ته‌مه‌نى (71) ساڵى له شارى سلێمانی كۆچی دوایی كردووه.
- ساڵانه به چه‌ندین شێوازى جیا جیا یادى ده‌كرێته‌وه.
- له ساڵى 1990 جارێكى دیكه دیوانه‌كه‌ى به‌ناونیشانى مەلا عەبدوڵڵای تووتنچی، ''دیوانی موفتی پێنجوێنی''، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ئومێد ئاشنا و عەبدولکەریم موفتی، له شارى به‌غداد چاپكراوه‌ته‌وه.
- له ساڵى 2016 جارێكى دیكه دیوانه‌كه‌ى به‌ناونیشانى مەلا عەبدوڵڵای تووتنچی، ''دیوانی موفتی پێنجوێنی''، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ئومێد ئاشنا و عەبدولکەریم موفتی، له شارى سلێمانى له ناوه‌ندى ئه‌ندێشه چاپكراوه‌ته‌وه.
- له رۆژى 18/8/2018 کۆنفرانسی زانستیی موفتی پێنجوێنی لە ژێر دروشمی (موفتی پێنجوێنی شاعیری هۆشیاربوونەوە و هەڵوێست) لە قەزای پێنجوێن بەهاوبەشیی زانکۆی سلێمانی و قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن به‌ڕێوه‌چوو، كه له دوو رۆژى كۆنفرانسدا نزیكەی (30) توێژینەوە لە هەشت پانێل‌دا پێشكەشكران.
- له رۆژى 12/11/2020 له باخچه‌ى به‌رده‌م كتێبخانهى گشتى سلێمانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كتێبخانهى گشتى سلێمانى په‌یكه‌رێكى به‌به‌رزى دوو مەتر و سی سانتیمەتر كه بە هاراوەی بەرد داڕێژراوە دانرا، كه له‌لایه‌ن هونەرمەندی پەیکەرساز (چێنەر نزار) دروستكراوه.