- لە ساڵی 1985 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە.
- پیشهى هونهرى: گۆرانیبێژ و موزیسیان
- ناوى تهواوى: كیژان ئیبراهیم محەمەد موستەفا
- بههۆى ئهوهى له خێزانێكى هونهرى دابووه، ههربۆیه لە منداڵییەوە خولیای هونەر بووە.
- لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە.
- لە ساڵی خوێندنى 2007 – 2008 بەشی میوزیكی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی تەواو كردووە.
- له ساڵى 2009 گۆرانی (بەسە دڵم)ی بڵاوکردەوە کە ئەوە یەکەم کاری کلیپی بووه.
- له ساڵی 2010 لەگەڵ گرووپێك هونەریدا بەشداری لە فیستیڤاڵێكی جیهانی لە وڵاتی نەمسادا كرد، كه تونیان پلەی یەكەم بەدەستبهێنن.
- له ساڵى 2012 یەکەمین ئەلبومی بە ناوی (دڵی من) كه له (9) گۆرانى پێك دێت بڵاوکردەوە.
- له ساڵى 2003 یەكەم بەرهەمی كە گۆرانییەك بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای (جومعە) لە دەرهێنانی (حوسین میسری) بڵاوكردۆتهوه.
- له ساڵى خوێندنى 2014 – 2015 بەشی بەجێهێنانی میوزیكی له كۆلێژی هونەرە جوانەكان تەواو كردووە.
- له ساڵی 2018 ئەلبوومی (تەنیا) ی بڵاو کردۆتەوە کە (11) گۆرانى پێكهاتوە.
- تا ئێستاش چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.