لە رۆژى 20/11/1858 لە هەرێمی مارباكای شاخاویی لە گوندێكی سەر بە ناوچەی (فارملاند) كە هاوسنوری نەرویژە لە باكورەوە لە دایکبووە.
پیشهى ئهدهبى: ژنه رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى سویدى
به نووسەری داستانی سەرنج ڕاكێشی (نێلز)، بانوبانگه، كه لە ساڵەكانی هەشتا بە زمانی عەرەبی و لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووشدا كرا بە زمانی كوردی و زۆربەمان بینەری بووین.
له ساڵى 1861 بە هۆی نەخۆشییەك لە تەمەنی (3) سێ ساڵیەوە زۆر توانای جووڵەی نابێت و تووشی جۆرێك لە ئیفلیجیی دەبێت، ئەم حاڵەتەشی والێدەكات نەتوانێت لەگەڵ هاوتەمەنەكانی یاری بكات و زۆرتر خۆی بە گوێگرتن لە چیرۆكی نەنكی و بە تەمەنەكانی دیكەوە سەرقاڵ دهكات.
له تهمهنى منداڵى بەوردی ڕەفتاری کردووە ھەمیشە بە ژیرانەتر وەک لە تەمەنی خۆی دەركهوتووه.
لە تەمەنی منداڵی چەندین ڕۆمانی خوێندۆتهوه و چەندین شیعرى نوسیوه، بەڵام بلاوی نەکردونهتهوه تا کۆتایەکانی تەمەنی.
نەنکی بە درێژای ژیانی ھانی داوە بۆ بەردەوام بونی لە کارەکانی،
له ساڵى 1885 خوێندنی لە شارى ستۆکھۆڵم تەواوکردووە.
لە ساڵی 1885 دواى تهواوكردنى خوێندنهكهى لە خوێندنگایهكى ئامادەیی بۆ کچان لە لاندسکرۆنا تاكو ساڵى 1895 کاری کردووە.
له ساڵى 1891 داستانی (گۆستا برلنگ - Gösta Berling) بڵاوكردهوه، ئهمهش بوه سهرهتایهك بۆ درهوشانهوه لە جیهانی ئەدەبیدا.
لە ساڵی 1894 چاوی بە نووسەری سویدی سۆفی ئێلکان کەوت و بوون بە ھاوڕێ و ڕەخنەگر لەیەکتری، لە ماوەی چەندین ساڵدا ئێلکان و لاگەرلۆف ڕەخنەیان لە کاری یەکتر دەگرت.
هەرچەندە بۆ ماوەی (10) ساڵ مامۆستا بووه، بەڵام واز لە پیشەكەی دههێنێا و خۆی تەرخان دهكات بۆ كارى ئەدەبى.
لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا گەشتێك دەكات بۆ قودس و دوای گەڕانەوەی لە (1901-1902) كتێبێك بە ناوی (قودس) دەنووسێت دەربارەی سەرنجەكانی خۆی لەسەر شارەكە و ئەو شتانەی كە لەو گەشتەیدا كاری تێكردووە.
لە ساڵى 1909 یهكهمین ژن بووه، كه خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.
لە ساڵی 1914 لە لایەن ئەكادیمیای سویدیی، بۆ ئەندامێتی ئەكادیمیاكە هەڵبژێرداوه.
لە ساڵی 1924دا لە لایەن زانكۆی (گیرفس فالد)ی ئەڵمانی دكتۆرای فەخریی پێبهخشراوه.
لە رۆژى 16/3/1940 لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە مارباکاى شارى فارملاند کۆچى دوایى کردووە.
ماڵهكهى لە شاری (مۆرباكا) لەلایەن حكومەتى سویدى كراوەتە مۆزەخانە و كەلو پەلە تایبەتەكانی تێدا نمایش دەكرێت.
دوو ئۆتیلیش له سوید بە ناوی ئەوە ناونراوە.
له ساڵى 1992 حكومەتی سوید بڕیاریدا وێنەكهى و وێنەی قارەمانی چیرۆكەكەی كە بووە هۆی پێشخستنی توانای ژیریی مناڵان لە سویددا لەسەر پارەی جۆری (20) كرۆنیی سویدیی چاپ بكرێت.
خاوهنى كۆمهڵێك بهرههمى چاپكراوه، لهوانه:
داستانی گۆستا برلنگ، 1891.
پەیوەندیی نەبینراو، 1894.
سەمەرەكانی مەسیحی دجال، 1897.
ئیمپراتۆری پورتوگال.
ماڵە دێرینەكە .
سەركێشییە سەیر و سەمەرەكانی نێلز، 1906- 1907.