- لە رۆژى 21/8/1986 لە شاری سلێمانى لەدایکبووە.
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننووس و شاعير و ڕۆشنبیر
- خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی گەل (شەهید کەمال کوردی) تەواو کردووە.
- تاکو پۆلى دووی ناوەندی لە قوتابخانەی (هەوار)ی کچان خوێندوویەتی.
- لە ساڵى 2001 تەمەنى (15) ساڵی لەگەڵ خانەوادەکەى چونەتە دانیمارک.
- لە وڵاتی دانیمارک درێژەی بە خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی بەشی زانستی داوە.
- لە دوو زانکۆی وڵاتی دانیمارک کۆلیژەکانى (زانستی ئەدەبی جیهانی، پزیشکی و یاسا)ى خوێندووە.
- لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی شیعر، وتار و بابەتەکانی.
- وه‌ك یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان ناسراوه له بواری داكۆكی كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ژن و منداڵدا.
- ئێستا دانیشتووی وڵاتەکانی دانیمارک و ئەڵمانیایە.
- له ساڵى 2017 یەکەم رۆمانی خۆى بەناوى رۆمانی مردووشۆر (Dødevaskeren) بە زمانی دانیمارکی بڵاوكردۆته‌وه.
- له ساڵى 2018 خەڵاتی پرفرۆشترین كێتبى پێبه‌خشراوه.
- له ساڵى 2018 خەڵاتی ئازادیی ڕادەربڕین پێبه‌خشراوه.
- له ساڵى 2018 خەڵاتی بەتوانایی لە نووسین و ئەدەبدا پێبه‌خشراوه.
- له ساڵى 2018 خەڵاتی جورئەت و ڕاستگۆیی پێبه‌خشراوه.
- له ساڵى 2019 دوههمهمین رۆمانى خۆى به‌ناوى سه‌ماى سێبه‌ر (Skyggedanseren) به زمانى دانیمارکی بڵاوكردۆته‌وه.
- له ساڵى 2019 بە ژنی ساڵ لە ئاستی ئەورووپادا هەڵبژێردرا
- له ساڵى 2019 خەڵاتی مارتین ئه‌نده‌رسن نێكسیو بۆ ئەدەبى پێبه‌خشراوه.
- له ساڵى 2019 لەلایەن ئەنجومەنی مافی مرۆڤی دانیمارک خەڵاتی مافی مرۆڤی ئه‌و ساڵه‌ى لە دانیمارک پێبه‌خشرا.
- له ساڵى 2020 له وڵاتى دانیمارك خەڵاتی لۆریاڵی زێڕ‌ینى پێبه‌خشراوه، كه ئه‌م خه‌ڵاته بۆ یەکەمینجار ده‌درێت به نوسەرێکی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.