- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و نوسهرى ئەڵمانى
- لە رۆژى 23/11/1920 لە شاری شێرنیڤتسی کە ئەودەم شارێکی ڕۆمانیایی بوو و ئێستا شارێکی ئوکراینایە له دایکبووە.
- لە ساڵى 1942 هەڵمەتێکی گواستنەوەی جووەکان بۆ ئۆردوگای زیندانیی بە کۆمەڵ دەستی پێ کرد، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا دایک و باوکی ئه‌ویشى تێداب وو، به‌ڵام توانی خۆی بشارێتەوە، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیركرا بردویانه‌ته ئۆردوگایەکی سوغرەکردن.
- له‌و ماوه‌یه‌دا به خواردنی کەم و کاری گران (19) مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر له‌وێ هەواڵی مەرگی دایک و باوکی پێده‌گات، كه دایکیان کوشتبوو و باوکیشی بە نەخۆشی مردبوو.
- له ئوردوگاکە ڕادەکات و چوه‌ته ناو سوپای سوری سۆڤیێتی و لەناویدا وەک خزمەتگوزاری تەندروستی کاری کردووه.
- دواى ماوه‌یه‌ك توانی بگەڕێتەوە شارەکەی خۆی و دەست بە خوێندنی بکاتەوە.
- له ساڵی ١٩٤٥ دواى ئه‌وه‌ى جەنگ کۆتایی هات، چوو بۆ بوخارست، لەوێ لە دەزگەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوە، وەک هەڵسەنگێنەری کتێب و وەرگێڕ بۆ بژێوى ژیانى كارى كردووه.
- له ساڵى 1947 یەکەم شیعری لە گۆڤاری (ئەگورە) بڵاوكرۆدتهوه، هه‌ر له‌م شیعره‌شدا نازناوى (سیلان)ى بۆخۆى دانا.
- له ساڵى 1947 له گۆڤارێکی ڕۆمانی شیعری (تانگۆی مەرگ)ی به رۆمانى بڵاوکردەوە، كه دواتر ناوی شیعرەکەی گۆڕی بۆ (فوگەی مەرگ)، کە بە بەناوبانگترین شیعری دادەنرێت.
- هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆى روداوه‌كانى جه‌نگ و وێرانبوونى شار و وڵات هه‌ستى به‌ته‌نیایى دڵنه‌وایى ده‌كرد، بۆیه بڕیاریدا به وڵاتان بگه‌ڕێت.
- له ساڵى 1947 چوه ڤییەنا و بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م مایه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا یەکەم دیوانی: لمی گۆزەڵەکان (Der Sand aus den Urnen) بڵاو کردەوە.
- لە ڤیه‌نا بۆیهكمینجار شیعری (فوگەی مەرگ)ی لە پیشانگەیەکی سووریالییەکاندا خوێندەوە. هەر ئەودەمیش پێوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ (ئینگێبێرگ باخمان)ى له‌دایكبووى نه‌مسا بەست.
- به‌هۆى ئه‌وه‌ى باخمان لە چەند زانکۆیەک دەروونناسی و یاساى خوێندبوو، هه‌روه‌ها بەشی فەلسەفەشی دەخوێند و خەریکی نووسینی دکتۆرانامەکەی بوو لەسەر هایدگەر و هەر لە ڕێگەی ئەویشەوە سیلان ئاشنای فیکری هایدگەر دەبێت، دەست بە خوێندنەوەی بەرهەمانی دەکات و ئاشنای فیکری دەبێ.
- دواى ڤیه‌نا چوه پاریس و لەوێ ژیا، هاوکات لەگەڵ کارکردن لە گارگە و وەرگێڕاندا، زمانی ئەڵمانی و زانستی ئەدەبی خوێند وەکو مامۆستای ئەدەب کاری كرد.
- له ساڵی ١٩٥٢ لەگەڵ ژنە هونەرمەندی فەرەنسی (گیسێل لێسترانژ) هاوسه‌رگیرى كرد و بوه باوكى (2) كوڕ، به‌ڵام لە کۆتاییەکانی ساڵانی شەستدا لەیەکترى جیابونه‌وه.
- سیلان لە ئابی ١٩٤٨، تازە هاتبووە پاریس. شیعر دەتوانێ چی لەبارەی ئەم دۆخەی زەمەنەوە بڵێ؟ یان چۆن سیلان، وەک ڕزگاربوویەک بتوانێ ئەم ئەزموونە بە هۆی زمانەوە بنووسێتەوە؟ ئەو توانی لە هەشت دیواندا ئەمە بکا.
- له ساڵانى پەنجاکان خۆی لە پاریس ده‌ژیا و دیوانەکانیشی لە ئەڵمانیا بڵاودەکرده‌وه، ناوەندە ئەدەبییەکانی ئەڵمانیا وەک شاعیرێکی زۆر گەورە پێشوازیان لێده‌كرد و خه‌ڵاتیان كرد.
- هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا پێوەندیی دۆستایەتی لەگەڵ هایدگەر دروست ده‌كات و لە ماوەی نزیکەی (20) بیست ساڵدا بە نامە پێوەندییەکی گەرمیان لەگەڵ یەکتریدا دەبێ و کتێبیان بۆ یەکتر دەنارد و لەبارەی شیعر و فەلسەفەوە گفتوگۆیان دەکرد.
- په‌یوه‌ندى نێوانیان وردە وساردی تێکەوت، چونكه هرهچهنده سیلان بە بەرهەمەکانی ئەو سەرسام بوو، بەڵام پڕ ڕق بوو لە لایەنگریی ئەم بیرمەندە گەورەیەی ئەڵمانی لە نازییەکان.
- له پاریس باری دەروونی تێكده‌چێت بۆ ماوه‌یه‌ك له نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە پاریس ده‌مێنێته‌وه و به‌مۆڵه‌ت بۆ كاره ئه‌ده‌بیه‌كانى ده‌رده‌چوو.
- له رۆژى 24/7/1967 له شاری فریبێرگ هایدگەر پێشوازی لە پاول سیلان ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ى لە هۆلێ زانکۆی فریبێرگ شیعر بخوێنێتەوە، له كۆڕه‌كه‌دا زیاتر لە هەزار کەس به‌شداریان كردبوو، هه‌ر له‌م كۆڕه‌دا سیلان بە شێوەیەکی ڕەق گوتی نامەوێ وێنە لەگەڵ هایدگەر بگرم.
- به‌رهه‌مه‌كانى بۆ زۆر زمانى جیهانى وه‌رگێڕدراون له‌وانه كورد، كه کتێبی شیعرەکانی پاول سیلان له‌لایه‌ن رزگار شێخانی كراوه به كوردى.
- لە رۆژى 20/4/1970 لە تەمەنى (49) ساڵى خۆى هه‌ڵداوه‌ته ناو ڕوباری سێن لە شارى پاریس و خنكا دوای هەفتەیەک توانیان ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه.