- ناوى ته‌واوى: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى
- له رۆژى 1/7/1953 لە ناحیەی جەباری سەر بە شاری کەرکوک لە دایکبووە.
- لە ساڵی 1983 چووەتە ریزی شۆڕش و لەکەرتی چواری جەباری بووەتە پێشمەرگە و کادری رێکخستن هەر لەبەر ئەوەش رژیمی بەعس شەش کەس لەئەندامانی خێزانەکەی گرتووە.
- له زانكۆى سلێمانى كۆلێژى زمان به‌شى كردوى مامۆستاى بابه‌ته‌كانى ئه‌ده‌ب و ره‌خنه بووه و پله‌ى زانستى پرۆفیسۆر بووه.
- سه‌رپه‌رشتیار و سه‌رۆكى لیژنه و ئه‌ندامى لیژنه‌ى چه‌ندین نامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا بووه له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان.
- وانه‌ى به خوێندكارانى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان وتۆته‌وه.
- سەدان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی و زمانەوانی کۆمەڵایەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە
- له رۆژى 19/8/2020 لە تەمەنی (67) ساڵی به جەڵتە دڵ له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 28/9/2020 لە هۆڵی پرۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە كۆلێجی زمانی زانكۆی سلێمانی چلەی ماتەمینی بۆ سازكراوه.
خاوەنی چوند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه، له‌وانه:
- بەهاکان کە نامۆ دەبن، شیعر.
- کەرکوک و بزاڤی شیعری کوردی، لێکۆڵینەوە.
- چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی، بەرگی یەکەم.
- چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی، بەرگی دووەم.