- ناوى تەواوى: ئەبوبەکر عەلى
- پیشەى ئەدەبى: شاعیر و نوسەر
- لە رۆژى 19/6/1968 لە گەرەکی کانێسکانى شاری سلێمانی لە دایکبووە.
- بەهۆى هەژارى و کارکردن تاکو پۆلی دوەمى ناوەندى خوێندوە.
- لە ساڵی 1987 بەتۆمەتی هێنانی پێشمەرگە بۆ ناو شار دەستگیر دەکرێت و دوای چوار مانگ ئەشکەنجە و ئازار ئازادی کراوە.
- لە ساڵی 1989 دوو جار لەلایەن ڕژێمى بەعس دەستگیر دەکرێت و دوای ماوەک ئازاد دەکرێت.
- لە ساڵى 1989 دووبرای لەبەر ئەوەی پێشمەرگەى یەکێتى بوون لە شاخ لە زیندانی ئەبوغرێب لەسیدارە دەدرێن، هەر بەهۆى ئەمەشەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بۆ باشوری عێراق دوور دەخرێنەوە.
- هەڵسوراوێکی چالاکی یەکیتی بێکاران بووە.
- لە ساڵی 1992 کۆشیعریکی (34) لاپەریی بەناوی (ئەو شەوانەی لە پرچەکانت رەشترن) بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵى 1994 یەکەمین دەقی شانۆی بەناوی تریشقەکان نوسیى لە شارى هەڵەبجە پێش دوومانگ لە شەهیدکردنی پێشکەشیکرد.
- تا لە ژیاندا بوو (25) دەقی شیعری نوسیووە.
- سەرنوسەری گۆڤاری خاک و خۆل بووە.
- لەناو خەڵکیدا بە گوڵە سوورەکەی حامیە ناسراو بوو، لەبەر ئەوەی زۆر خۆشەویست بوو لەناو چینی هەژار و ڕەنجدەران بەتایبەتێش لەناو خەڵکی حامیە کە هەموویان هەژار بوون.
- لە ساڵی 1994 بووتە نوێنەری خەڵکی حامیە بۆ ناڕەزایەتی و وەستانەوە دژی بڕیاری ڕوخاندنی خانوەکانی ئەو ناوچەیە و کردنی بەپاڕک.
- جەندین دەقی شانۆی نووسیەوە.
- دوای شەهید کردنی چەند شیعرێکیتری بڵاوکراوەتەوە.
- لە رۆژى 1/9/1994 لە تەمەنى (26) ساڵى لە شارى سلێمانى تیرۆکراوه.
- له ساڵى 2010 (کاسکێتەکەم بە پایز بسپێرن) ژیان وبەرهەمی شاعیری شەهید ئەبوبەکر عەلی له ئامادەکردنی (فەریدون عارف) له شارى سلێمانى چاپكراوه.