- ناوی تەواوی: ماهیر حەسەن رەشید.
- پیشهى هونهرى: ئهكتهر و سیناریۆنوس.
- لە رۆژى 10/1/1965 لە شارۆچکەی عەربەتی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارى سلێمانی تەواوکردووە.
- لە ساڵی 1979 لە ڕێی چالاکی خوێندنگاكان بهشدارى له کاری ھونەریدا کردووە.
- لە ساڵی 1981 چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانى سلێمانی.
- له ساڵى 1985 بهشى شانۆى له پەیمانگای ھونەرە جوانەکانى سلێمانی تهواو كردووه.
- لە ساڵى 1985 خەڵاتى ڕێزلێنانی باشترین ئەکتەرى وەرگرتووە.
- لە ساڵی 1988 ژیانى هاوسهرى لەگەڵ خاتوو (منیرە) پێکھێناوە و باوكى دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی (کادێر، کۆدیار، کۆشەن و ئانیا).
- لە ساڵی 1988بەرنامەی ھەمەرەنگی ھەبووە، ههر له رێگهى ئهو بهرنامهیهوه زیاتر ناوبانگى دەرکردووە.
- یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە.
- بە هۆى کارە هونەرییەکانى لە بەرنامەى کەشکۆل زیاتر ناوبانگى دەرکردووە.
- - خەونى هەر گەورەى ئەوەیە رۆژى لە رۆژان خەڵاتى ئۆسکار بەدەستبهێنێت.