ئەم بابەتە پۆلێنکراوە لە پیتی: (ن)
Nov 23, 2020

نایپۆل (Naipaul)


- ناوى ته‌واوى: ڤیدیار سوراجپرساد نایپۆل - Vidiadhar Surajprasad Naipaul

- پیشەى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و نوسه‌رى بەریتانی بە نه‌ژاد هیندی.

- لە رۆژى 17/8/1932 لە دوورگەی هیندی ڕۆژئاوای بەریتانیا، لە چاگڤانۆس ترینیداد، لە خێزانێکی کۆچبەری هیند لەدایکبووە.

- کاتێک خوێندكار بوو تووشی خەمۆکی بوو، بۆیه‌ هەوڵی خۆکوشتنیداوه‌.

- له‌ ساڵى 1953 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌ ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد به‌ده‌ستهێناوه‌.

- له‌ ساڵى  1953 دواى ته‌واوى كردنى خوێندنكه‌ى لە ئینگلتەرا نیشتەجێبووه‌.

- له‌ ساڵى 1957 یه‌که‌مین ڕۆمانی به‌ناوى (ناتری عارف) بڵاوكردۆته‌وه‌

- له‌ ساڵى 1959 ڕۆمانی (شه‌قامی میگێل) بڵاوكردۆته‌وه‌.

- له‌ ساڵى 1961 رۆمانى (ماڵێک بۆ به‌ڕێز بیسواس) بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌م ڕۆمانانه‌دا وێنه‌گه‌لێکی له‌ جیهانی تاڵ و هه‌رزانکراوی ترینیداد نیشان ده‌دا که‌ به‌ ده‌ست داگیرکارییه‌وه‌ ده‌یناڵاند.

- له‌ شه‌سته‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوای شه‌جه‌ره‌که‌ی خۆیدا بگه‌ڕێت، سه‌فه‌ری بۆ هیند کرد و پاشان کتێبێکی به‌ ناوی (ناوچه‌ی تاریکی) نووسی، ده‌یه‌یه‌ک دواتر کتێبێکی تری هه‌ر له‌ باره‌ی هینده‌وه‌ نووسی، به‌ ناوی (هیندستان، شارستانییه‌تی بریندار)، که‌ کتێبی یه‌که‌می له‌و وڵاته‌ به‌ هۆی نیشاندانی لایه‌نه‌ نیگه‌تیڤه‌کانی هینده‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ کرا.

- له‌ ساڵی 1979 دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له‌گه‌ڵ هێندێک له‌ ئایه‌توڵڵاکانی ئه‌و ڕۆژگاره‌دا گفتوگۆی کرد، دواتر کتێبێکی له‌م باره‌یه‌وه‌ نووسی، حه‌ڤده‌ ساڵ دوای ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هه‌مان وڵات و ئه‌م جاره‌ زیاتر له‌گه‌ڵ نووسه‌ره‌کانیاندا کۆبۆوه‌ و کتێبێکی دیکه‌شی له‌م باره‌یه‌وه‌ نووسی.

- له‌ ساڵى 1990 شاژنە ئیلیزابێس نازناوی (سێر)ی پێبه‌خشى.

- لە ساڵی 2001 خەڵاتی نۆبلی ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه‌.

- رۆمانەكانی لە ئاستی رۆمانەكانی جۆزیف كۆنراد بەراورد دەكرێت.

- گرنگترین رۆمانەكانی بریتین لە: (نزای ئالفیرا، شەقامی میگیل، ماڵێك بۆ بەرێز بیسواس، پاڵتۆی رووبار، تۆوی سیحری، نیوەی ژیان، لە وڵاتی ئازاددا و پێم بڵێ‌ كێ‌ بكوژم).

- له‌ رۆژی 11/8/2018 لە تەمەنی (86) ساڵی له‌ ماڵه‌ه‌ى خۆى له‌ شارى له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.