- ناوى ته‌واوى: سەردار ئەحمەد عه‌بدوڵڵا
- پیشه‌ى هونه‌رى: میوزیسیان و ئاوازدانەر.
- بە (باب سەردار) ناسراوە.
- لە رۆژى 1/7/1945 لە گەڕەکى بەفرى قەندى لە کۆیە لەدایکبووە.
- خوێندنى سەرەتاى و ناوەندى لە کۆیە تەواوکردوە.
- لە دامەزراندنى تیپى مۆسیقاى هەولێر دەورى کاراى هەبووە، بۆماوەیەکیش سەرپەرشتى بەشى مۆسیقاى تیپى هونەرى هەولێرى کردوە.
- یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی باواجی کۆیە.
- لە ساڵی 1957 لەلایەن مامۆستا باکووری هەڵدەبژێردرێت و دەبێت بە یەکێک لە ژەنیارەکانی خوێندنگاى کۆیەی کوڕان.
- لە ساڵى 1958وەک ژەنیارى موزیکى تیپی باواجی هاتۆتە سەر تەختەی شانۆ.
- ئه‌وكاته‌ى له پۆلى چواره‌مى سەرەتایى بووه، خولیاى بۆ هونه‌ر هه‌بووه، كاتێك كه‌سێك به‌ناوى عهبدۆك، كه شاگردى پاس بووه نەى و دوزەلە و شمشاڵى لێداوه ئه‌ویش ئارەزووى بۆ لێدانى ئەم ئامێرانە چوه و تا له شارى هەولێر شمشاڵێكى زەردى ئاسنى بە (100) سەد فلس كڕیووه له‌گه‌ڵ نەیەکی داریش.
- له ساڵى 1958 كاتێك مۆستا باکورى خولێکى موزیكى کردۆته‌وه، به‌شدارى له‌و خوله‌دا كردووه.
- له هاوینى ساڵى 1958 له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقاى باواجى کۆیە چووه‌ته رانیە و له ئاهه‌نگێكدا به‌شدارى كردووه و ئامێرى شمشاڵى ژه‌نیوه.
- له ساڵى 1962 دواى ئه‌وه‌ى خوێندنى ناوه‌ندى ته‌واو ده‌كات و له پۆلى چواره‌مى ئاماده‌یى وه‌رده‌گیرێت و (2) دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت له خوێندن، به‌ڵام واز له‌خوێندن ده‌هێنێت، هەرچەندە زۆر هەوڵیان له‌گه‌ڵ داوه به‌رده‌وام بێت له خوێندنى ئاماده‌یى، به‌ڵام له‌به‌ر حهزوى ئاره‌زوى بۆ هونه‌ر بڕیار ده‌دات بچێته شارى به‌غداد له‌وێ درێژه به خوێندنى ئه‌كادیمى بدات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساڵى 1963 كوده‌تا بوو، هه‌روه‌ها ساڵى دواى ئه‌وه پهیمنگاى هونه‌ره جوانه‌كان خوێندكاریان وه‌رنه‌گرت، ئه‌م (3) سێ ساڵه به‌بێ خوێندن مایه‌وه و چاوه‌ڕوانى كرد.
- لە ساڵی 1965چووەتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغداد بۆ تەواوکردنى خوێندن و لەوێ پسپۆریەتى فلوت دەخوێنێ و یەکەم کەس بووه کە فلوتى هێناوەتە کورستان.
- له شارى به‌غداد له‌گه‌ڵ تیپى موزیكى پەیمانگاى هونەرەجوانەکان كارى كردووه.
- لە ساڵى 1965 كاتێك تیپێکى ئەهلى به ناوى تیپى مۆسیقاى کۆمار دامه‌زرا، بووه ئه‌ندامى ئه‌م تیپه‌ش به ئامێرى فلوت به‌شدارى ده‌كرد، هه‌رئه‌وكاته ڕاستەوخۆ له ته‌له‌فزیۆن به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كرد.
- دواى ته‌واو كردنى خوێندن له شارى هەولێر دامەزراوه بۆ ماوه‌ى (4) چوار ساڵ لەو شاره ماوه‌ته‌وه و لە چالاکى قوتابخانەکان سەرپەرشتى تیپى مۆسیقاى قوتابخانەکانى كردووه.
- لە ساڵى 1971 تیپى هونەرى هەولێر دامەزرندووه، كه (2) دوو بەش بووه بەشى نواندن و بەشى مۆسیقا، جمال هیدایەت بوه‌ته سەرۆکى تیپەکە و هویش بوه‌ته سەرپەرشتى بەشى مۆسیقا.
- له كۆتایى ساڵى 1971 داواى گواستنه‌وه‌ى كردوه بۆ كۆیه، به‌ڵام بەمەرج گواستوایهنهتهوه هەرکاتێك ئیشێكى هونه‌ریان پێبوایه دەبوایە بچێته‌وه شارى هه‌ولێر.
- له مانگى 3ى 1972 لەگەڵ مامۆستا زاهیر محه‌مه‌د مۆڵەتى تیپى مۆسیقاى باواجیان وەرگرتووه و بۆ تەلەفیزیۆنى بەغداد (11) یانزە بەرهەمیان تۆمارکردووه، كه سه‌ره‌تا مامۆستا زاهیر سەرۆکى تیپەکە بووه، دواى (2) دوو ساڵ خۆى بوه‌ته سەرۆکى تیپەکە.
- له ساڵى 1974 چووه‌ته ناو شۆرش و به‌شدار بووه له دامه‌زراندنى تیپى مۆسیقاى شۆرش، كه ئەنوەر قەرەداغى سەرپەرشتى تیپەکەى كردووه و خالید سەرکار سەرۆکى تیپەکە بووه و ئه‌ویش جێگرى بووه.
- له ساڵانى حەفتاکان و هەشتاکان چەندین خولى فێرکارى لە کۆیە کردۆتەوە و بەدەیان خوێندکارى لەبوارى هونەرى مۆسیقادا پێگەیاندوە.
- ده‌یان خولى فێربوونى ئامێرى فلوتى بۆ ژهنیارانى شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان كردۆته‌وه.
- له مانگى یەکى 1998 بووه‌ته سەرپەرشتارى هونەرى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌ردى كۆیه، دواتر له مانگى 9ى هه‌مان ساڵ بوه‌ته سەرپەرشتیارى پەروەردەیى کارى هونەرى.
- له ساڵى 2005 لەگەڵ تیپى ڕێکخراوى هونەرمەندان له فێستیڤاڵێكى هونه‌رى له شارى دیاربه‌كر به‌شدارى كردووه.
- لە مانگى 9ى 2008 خانەنشین بووه.
- ئامێرى فلوتى بۆ گۆرانیه‌كانى هه‌ریه‌كه له هونەرمەندان محه‌مه‌د عارف، عیسا بەروارى، تەحسن تەها، فوئاد ئەحمەد، برایم خەیات، محه‌مه‌د نێرگز، عوسمان عه‌لى، مەچکۆ، حەیدەر عه‌بدولڕه‌حمان، حاجى فایق بازرگان، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلى، شەوکەت تۆفیق، محه‌مه‌د مه‌رعى موسڵاوى، شەوکەت ڕەشید، قادر مەردان، قادر کابان، کەریم کابان، فوئاد زەنگەنە، عەباس محه‌مه‌د، حسێن گەرمیانى، محمد جەزا، دیارى قەرەداغى، لوقمان سەلیم، ئاڤان جمال و .....هتد) ژه‌نیوه.
- میوزیكی بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگ ئاماده‌كردووه.
- پارچە موسیقای زۆزان یەكێكە لەکارە هونەریە هەرەدیارەكانی ئەو هونەرمەندە.
- زیاتر له (50) ساڵ له بواری هونه‌ری میوزیکدا كاری کردووە.
- رۆژى یەکشەممە 17/3/2019 لە تەمەنی (74) ساڵی بەهۆی نەخۆشی لە کۆیە کۆچی دوایی کردووە.
- لە رۆژى دووشەممە 18/3/2019 لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە شارى کۆیە لە گۆڕستانی کەکۆن نێژراوە.
- له رۆژى 1/12/2020 تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە پەردەى لەسەر پەیکەری لادا و کتێبێکیشى لەسەر ژیانی بڵاوكرده‌وه.