- ناوى ته‌واوى: مه‌حمود ئه‌مین ئه‌حمه‌د
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر
- له ساڵى 1879 له شارى سلێمانى له دایكبووه.
- له بنه‌ماڵه‌یه‌كى خوێنده‌وار و ئایینى له دایكبووه.
- به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى گوندى (دێلێژه) بووه.
- له ساڵى 1894 له دواى مردنى باوكى له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزى برا گه‌وره‌یدا له بیاره و پێنجوێن لاى زانا ئاینییه‌كان خوێندنیان ته‌واو كردووه.
- به زیره‌كى و ره‌وشت به‌رزى ناوبانگى ده‌ركردووه.
- له ساڵی 1900 بوه‌ته حاکمی شارى هه‌ڵه‌بجه.
- هه‌میشه له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ى خۆیدا بووه و دژى داگیركه‌ران به شیعر و به هه‌ڵوێست نیشتمانپهروهرێتى خۆى ئاشكرا كردووه.
- شێخ مه‌حمودى نه‌مر رێزێكى زۆرى لێگرتووه
- له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان وانه‌ى وتۆته‌وه و زۆر كه‌سى پێگه‌یاندووه.
- زۆربه‌ى شیعره‌كانى باس له مه‌سه‌له ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.
- لەگەڵ هه‌ریه‌كه له مامۆستا ره‌فیق حیلمى و مامۆستا زێوه‌ردا مامۆستایەتی کردووە، بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە ھیچ مانگانەیەک وەربگرێت.
- پێش مردنی موفتی کاکی، چەند ساڵێک له شارى هه‌ڵبه‌جه ژیاوه، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانى و تا مردنی لە جێگاکەی ئەودا مفتی بووە.
- لە رۆژى 25/8/1955 له ته‌مه‌نى (76) ساڵى له شاری سلێمانی كۆچى دوایى كردووه.
- له ساڵى 1970 بۆ یه‌كه‌مجار دیوانه‌كه‌ى چاپكراوه.
- له ساڵى 2007 جارێكى دیكه دیوانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن (محەممەدی مەلا عەبدولکەریم)، كه کۆکردنەوە و ڕێکخستن و لەسەر نووسینی بۆ كردووه له‌شارى سنه چاپكراوه‌ته‌وه.