- پیشه: رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسەرى ئیرلەندى
- لە رۆژى 16/10/1854 لە شارى دوبلین له ئیرله‌ندا له دایکبووە.
- لە سەردەمی خۆیدا یەکێک بوو لە توانایانی ناودار و ھەڵگری باوه‌ڕى ماسۆنى یان بیری ئازاد.
- له شارى پاریس لە ژوری ھۆتێلێکی ھەرزان لەگەڵ ھەژاری و نەخۆشیى ژیانى به‌سه‌ر بردووه.
- له ساڵى 1871 بۆ خوێندنى زانكۆى لەگەڵ ویڵی وایڵدی برا گەورەی چووه بۆ کۆلێژی ترینیتی لە شارى دەبڵن و به‌یه‌كه‌وه له ژورێكدا ژیاون.
- لە ساڵى 1874 دەستی بە خوێندنی گرەیتس کرد کە بابەتێکی کلاسیکیە و لەوێوە چوه‌ته پاڵ یەکێتی ئۆکسفۆرد، بەڵام لە ھەڵبژاردنەکەدا سەرناکەوێ.
- لە دوای تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، گەڕایەوە بۆ دەبڵن و لەوێ دووبارە چاویکەوت بە فلۆرێنس باڵکۆمب کە خۆشەویستی منداڵیی بوو.
- له ساڵى 1878 فلۆرێنس شوى به برام ستۆکەر كرد، ئه‌مه‌ش وایڵدى ته‌واو بێھیوا كرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆڕاگربوو.
- دواى شوو كردنى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى نامه‌یه‌كى بۆ ده‌نوسێت ده‌ڵێت: "دوو ساڵی پڕ لە خۆشیت لە یادبێت، خۆشترین ساڵی تەمەنی لاوێتیم".
- له ساڵى 1881 بەڕێوبەری تیپی مۆسیقای ئینگلیزی، ڕیچارد دۆیڵی کارت، وایڵدی بانگێشت کرد بۆ ئەوەی خوولی وانە وتنەوە لە باکووری ئەمریکا بکاتەوە، لە ھەمان کاتیش‌دا بۆ ئامادەکردنی دەزگایەک بۆ خولی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەیشێنس.
- له ساڵى 1883 چو بۆ پاریس و لەوێ چاوی کەوت بە ڕۆبێرت شێرارد کە ھەمیشە میوانداری دەکرد.
- له رۆژى 29/5/1884 له‌گه‌ڵ کۆنستەین کە کچی ھۆرەیس لۆیدی ڕاوێژکاری شاژن و پیاوێکی دەوڵەمەند بوو هاوسه‌رگیرى كردووه.
- له ساڵى 1885 تاكو ساڵى 1887 لە ڕۆژنامەی ژە پۆڵ مۆڵ گەزێتی كارى كردوه، كه رۆژنامه‌كه گرنگى ده‌دا به ره‌خنەی ھونەری.
- لە ساڵی 1888 چیرۆکی (The Happy Price)ی بڵاوکردۆته‌وه و دەستیکرد بە نووسینی چیرۆکی ئەفسانەیی بۆ گۆڤارەکان.
- له ساڵى 1890 یەکەم چاپی (The Picture of Dorian Gray) وەک چیرۆکێکی سەرەکی بڵاوکرده‌وه، گۆڤاری مانگانەی لیپینکۆتەوە بۆى چاپک كردبوو،
- لە ساڵی 1891 دوو کۆمەڵە چیرۆکی بڵاوکردەوە به ناوه‌كانى (Lord Arthur Savilles Crime) و (A House of Pomegranates).
- له ساڵى 1897 ئه‌وكاته‌ى لە زیندانی (ڕایدن)ه لە وڵاتەکەی ھۆنراوە بەناوبانگەکەی بەناوی (خۆێندنەوەی چیرۆک لە زیندانی ڕایدن) ده‌نوسێت.
- چه‌ندین جار زیندانی کراوە لەسەر ئه‌و حه‌زه‌ى هه‌یبووه بۆ هاوڕه‌گه‌زخوازى.
- به‌هۆى بیروباوڕهكانیهوه لە وڵاتەکەی خۆی ده‌كراوه و روى كردۆته فه‌ڕه‌نسا و له شارى پاریش ژیاوه.
- دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندبن چیرۆكى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مجاره‌یان سەرقاڵی پەرەپێدانی بیرۆکەی جوانخوازی بوو، کە لە چەند پەخشانێکی لە ڕۆژنامەیەکی ئەدەبیو ڕۆشنبیری بڵاوكرده‌وه.
- خاوه‌نى چه‌ندین شانۆنامه‌یه، له‌وانه شانۆنامەی (سالۆمی)، كه بە زمانی فه‌ڕه‌نسى نووسیویەتی، شانۆنامەی (مێردێکی نمونەیی)، کە شانۆنامەیەکی کۆمێدییە و شانۆنامەی (گرنگی ڕاستگۆیی) و چه‌ندانى دیكه.
- لە رۆژى 30/11/1900 لە ته‌مه‌نى (46) ساڵى به نه‌خۆشى هه‌وكردنى پهردهكانى مێشك له شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.