- ناوى تەواوى: نازک صادق ئەلمەلائکە.
- پیشە: شاعیر و ئهكادیمیستى عێراقى
- لە رۆژى 23/8/1923 لە شارى بەغدا لە خێزانێکى رۆشنبیر لە دایکبووە.
- کاریگەرى دایکى زۆر بەسەریەوە هەبووە، چونکە دایکیشى شاعیر بووە و شیعرى لە رۆژنامە و گۆڤارەکانى ئەو سەردەمەى عێراق بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵى 1944 پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى تەواوکردووە.
- لە ساڵى 1947 یەکەمین کتێبى خۆى دەربارەى شیعرى ئازاد (حر) نووسیووە، کە بەراوردى نێوان شیعرەکانى بەدر شاکر سەیاب و هاوڕێکانى (شازل تاقە و عەبدولوەهاب بەیاتى) کردووە.
- لە ساڵى 1949 بەشى موزیکى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى تەواو کردووە.
- لە ساڵى 1959 بڕوانامەى ماستەرى لە ئەدەبى بەراوردکارى لە زانکۆى ویسکونسن – مادیسۆن (University of Wisconsin–Madison) لە ئەمەریکا بەدەستهێناوە.
- مامۆستاى زانکۆ بووە لە زانکۆکانى بەغدا، بەسرەو کوێت.
- خوێندنى موزیک و زمانەکانى لاتینى و ئینگلیزى و فەڕەنسى لە ئەمەریکا خوێندووە.
- بۆ ماوەى یەک ساڵ لە شارى بەیروت ژیاوە.
- خاوەنى چەندین خەڵاتى رێزلێنانە.
- خێزانى عەبدولهادى مەحبوبەیە، کە ئەکادیمست و مامۆستاى زانکۆ بووە و یەکەمین سەرۆکى زانکۆى بەسرە بوو لە نێوان ساڵانى 1964 بۆ 1968.
- لە ساڵى 1990 چووەتە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر و لەوێ ژیاوە.
- لە رۆژى 20/6/2007 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە و هەر لەوێ لە گۆڕستانى تایبەت بەخۆیان نێژراوە.