- ناوى ته‌واوى: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د تەها
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و چیرۆكنوسی کورد
- له ساڵى 1929 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی سلێمانی له‌دایكبووه.
- نازناوی شیعریی كامه‌ران موكری بۆخۆی داناوه.
- له ساڵى 1949 بەھۆی ھەڵوێستە نیشتیمانییەکانی بۆ ماوه‌ى (6) شه‌ش ساڵ زیندانى كراوه و له ساڵى 1963 ئازادكراوه.
- ئه‌گه‌رچى پلەی خوێندنی ئامادەیی بوو، بەڵام به‌هۆى زیره‌كى و لێهاتویى بۆ ماوەیەکى زۆر كراوه‌ته مامۆستای ئەدەب لە بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەڵاحەدین.
- به شاعیرى خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و سروشت و جوانی ناسراوه.
- له خۆپیشاندانه‌كانی شارى سلێمانى هه‌میشه پێشه‌نگ بووه.
- یه‌كه‌م كه‌س بووه شارى سلێمانی ناونا (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی)، كاتێك له خۆپیشاندانی سلێمانی دژی په‌یمانی (پۆرتسمۆس) وتارێكی به ده‌نگی بڵند خوێنده‌وه و وتى : ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی.
- خاوەنی پێنج دیوانی شیعر بوە لەوانە: (ئاشتی، دیاری، ئاگر، ژیلە و گوڵاڵە سورە).
- لە رۆژى 7/12/1986 لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 8/12/1986 لە گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شارى سلێمانى بەخاکسپێردراوه.
- له ساڵى 1987 لەپاش مردنیشی سەرجەم شیعرەکانی لە دیوانی کامەران موکری کۆكراوهتهو چاپكراوه.