- ناوى تەواوى: تەڵعەت تاهیر خورشید
- پیشەى ئەدەبى: شاعیر و نوسەر
- لە رۆژى 18/1/1973 لە شارۆچکەی مەخمور، سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
- لە ساڵى 1979 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى قەرەچوغ لە مەخمور تەواو کردووە.
- لە ساڵى 1982 خوێندنى ناوەندى لە خوێندنگاى ئیبن خەلەکان تەواو کردووە.
- لە ساڵى 1985 خوێندنى ئامادەیى لە دواناوەندى عەنکاوە تەواو کردووە.
- لە ساڵى 1986 یەکەمین تێکستى شیعرى بەناونیشانى (ساباتى خۆشەویستى) لە رۆژنامەى هاوکارى بڵاوکردۆتەوە.
- لە رۆژى 12/10/2002 ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە و (2) کچى هەیە بەناوەکانى (هانە و وێنە)
- لە ساڵى 2018 بەشى خوێندنى تەکنیکى لە پەیمانگاى تەکنیکى شارى سلێمانى تەواو کردووە.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
- ئەندامی کارای یەکێتی نووسەرانی کوردە.
- ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.
- جێگری سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژە.
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردۆتەوە.
چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە لەوانە:
- لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، 2009.
- دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2018.
- بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2010.
- عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر- کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، 2016.
- ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە ، وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2012.
- لە ئێستادا (2) بەرهەمى ئەدەبى ئامادەیە بۆ چاپ، کە بریتین لە دیوانێکى شیعرى و رۆمانێک.